Skip to the content

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەرێم کۆبووەوە

رۆژی پێنجشەممە ١٦ کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆک وەزیران لە‌ھە‌ولێر پێشوازی كرد لە‌ ستیڤ ڤەیگن کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەرێمی كوردستان.

قوباد تاڵەبانی لە‌گە‌ڵ وە‌فدێكی سەربازی بەریتانیا ‌كۆبووە‌

رۆژی چوارشەممە‌ ٢٠٢٠/١/١٥، قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، لە‌ھە‌ولێر، لەگەڵ شاندێکی باڵای سه‌ربازیی بەریتانیا كە پێكهاتبوو لە ژه‌نه‌ڕال سێر جۆنز لۆریمه‌ر، نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و کۆنسوڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان، كۆبووە‌.

قوباد تاڵەبانی بارودۆخی عێراقی لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا تاوتوێ كرد

رۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٠/١/٩ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە‌ھە‌ولێر پێشوازی لە دەیڤد شنکەر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزيك و ستیڤن فەیگن کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە ھە‌رێمی كوردستان كرد.

قوباد تاڵەبانی: شانازی بە حکومەتێکەوە دەکەم کە رۆژنامەنووسی بەندکراوی نەبێت

ئە‌مڕۆ یە‌كشە‌ممە‌ ٢٠١٩/١٢/١٥ قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران بە‌ ئامادە‌ بوونی وە‌زیری رۆشنبیری و لاوان لە‌ ھە‌ولێر لە‌گە‌ڵ نوێنەری ئەنجومەنی دادوەری و داواكاری گشتی وسە‌ندیكای رۆژنامە‌نووسان و سە‌نتە‌ری میترۆ، وشارە‌زاییانی بواری رۆژنامە‌گە‌ری،كۆبووە‌.

قوباد تاڵەبانی: دەبێت لەڕێی پەروەردەوە کار بۆ هاوسەنگی جێندەری لە کوردستان بکەین

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە سمیناری بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی رایگەیاند هێشتا لە کوردستان وشیاری کۆمەڵایەتی بەرامبەر پرسی یەکسانی جێندەری لاوازە و پێویستە لەڕێی پەروەردەوە کار بۆ هاوسەنگی جێندەری لە کوردستان بکەن و پێشنیاری كرد وانەی تایبەتی بۆ دابنرێت لە خوێندنگاكان.

قوباد تاڵەبانی رۆڵی كوردستانی خستەڕوو لە ئاوەدانكردنەوەی پارێزگای نەینەوا

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی لە‌ دەستپێکی  وتارەکەیدا كە لە دووەم ڕۆژی كۆڕبه‌ندی نه‌ینه‌وا بۆ وه‌به‌رهێنان، ئەمڕۆ ٤ كانونی یەكەم پێشكەشی كرد، رایگەیاند: هەرێمی کوردستان شانازی بەوەوە دەکات بەشداربووە لە ئازادکردنی نەینەوادا و شانازیش دەکات کە پێشوازی ١.٥ ملیۆن ئاوارە کرد کە زۆربەیان خەڵکی نەینەوابوون و بەدوای پەناگە دەگەڕان و ئەوەشی خستەڕوو ئێستاش هەرێم ئامادە‌یە‌ بەشداربێت لە بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوەی نەینەواو هەولێر دەروازەیەكی گرنگە بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانكردنەوەی نەینەوا.