هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق، -(GOV.KRD)- قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران، ئەمرۆ دوو شەممە 16ى ئایارى 2022، بەئامادەبوونی عەبدوڵا حاجی محمود وەزیری کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی کرد لە ژمارەیەک لە کەسوکارى سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان. لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا لەبارەى هەندێ داواکارى رەوای کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان بەتایبەت پرسی هێنانەوەى رووفا ...

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە
ماتیۆ تولەر ستایشی هەوڵەکانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد قوباد تاڵەبانی داوایکرد رێککەوتنێکی نیشتمانی بكرێت هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق، -(GOV.KRD)- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە هەولێر پێشوازیکرد لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا پەیوەندییەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و چەندین پرسی دیکە تا ...

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی روسیا لەعێراق کۆبوونەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێ شەممە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٢، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەشاری هەولێر پێشوازیکرد لەئەلبروس کوتراشیف باڵیۆزی روسیا لەعێراق. لەو دیدارەدا کە ئۆلیگ ڤلادیمیروڤیچ لیفین کونسوڵی گشتی روسیا لە هەولێر ئامادەی بو، گفتوگۆکرا لەبارەی شێوازی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوولا سەرباری تاوتوێکردنی بارودۆخی ئێستای عێراق و ناوچەک ...

سەرۆكی نوێی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم دەستبەكار بوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، فەھمی بورھان وەك سەرۆكی نوێی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم دەستبەكاربوو. لە مەڕاسیمەكەدا كە ئەمڕۆ سێ شەممە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٢، بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی سوپاسی دكتۆر عبدالحەكیم خەسرەوی كرد كە لەماوەی رابردوو سەربار ...

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لیژنەی پڕۆژەی گەشتیاری دوکان کۆبووەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- قوباد تاڵەبانی جیگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی گەشتیاری دوکان کۆبوویەوە وداوای لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە کارئاسانی بکەن بۆ ڕایی کردنی مامەڵەکانی خستنە سەرپێی ئەم پڕۆژەیە. لەکۆبوونەوەکە کە ئەمڕۆ ١٧ی نیسان لە قەزای دوکان بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی جیگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی سەرپەرشتیاری ...

چەند پڕۆژەیەكی گەشتوگوزاری لە دوكان جێبەجێ دەكرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- قوباد تاڵەبانی، جیگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە قەزای دوکان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد لەبارەی پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار و بڕیاردرا كار ئاسانی بكرێت بۆ جێبەجێ كردنی سێ پڕۆژەی گەشتیاری لە دەڤەرەکە. لە کۆبوونەوەکە کە رۆژی یەک شەمە ١٧ی نیسان بەڕێوەچوو و ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەی بوون، گرفت ...