قوباد تاڵەبانی: كورد بەیەكڕیزی بەشداری گفتوگۆكانی بەغدا بێت هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ وەفدێكی سەربازی بەریتانی بەسەرۆكایەتی مارشال سامی سیمپسن گەورە راوێژكاری سەربازی حكومەتی بەریتانیا بۆ کاروبارى رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقا، جەختی كردەوە لە بەردەوامی ...
قوباد تاڵەبانی بۆ تاوتوێکردنی کێشەکانی وەبەرهێنان و خزمەتگوزاری لە سلێمانی كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و بەڕێوەبەرانی پەیوەست بە وەبەرهێنان تاوتوێی چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی وەبەرهێنانی کرد و جەختی کردەوە لەسەر کارئاسانی کردنی تەواو بۆ وەبەرهێنەران و خزمەتكردنی ھاوڵاتیان. لە کۆبوونەوەکەدا ...
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا کۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە کلێمێنس سێمتنەر کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا کۆمەڵێک پرسی پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کران. هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە 4/11/2021 لە هەولێر بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک وەزیران بە گرنگییەوە باسی لە پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییە ...
قوباد تاڵەبانی: چاكسازییەكان بەردەوام دەبن
جێگرى سەرۆک وەزیران لەگەڵ وەفدێكی ئەمریكی كۆبووەوە هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران پێشوازیکرد لە وەفدێکى باڵاى ئەمریکا بەسەرۆکایەتى گریگۆری لۆگێرفۆ جێگرى سەرۆکى نوێنەرایەتی ئەمریكا لە عێراق و کۆنسوڵى گشتى ئەمریکا لە هەرێم، پێکەوە تاوتوێى دوایین گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی و پرسی هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەر ...
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسی نووسینگەی یەكێتی ئەوروپا لە هەرێم كۆبووەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، لەگەڵ ماری پارێ بەرپرسی نووسینگەی یەكێتی ئەوروپا كۆبووەوە. لە كۆبوونەوەكەدا کە ئەمڕۆ (21ی تشرینی یەكەمی 2021) لە هەولێر بەرێوەچوو، قوباد تاڵەبانی پشتگیری و پشتیوانی تەواوەتی خۆی بۆ كارەكانی نووسینگەی یەكێتی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە و پیرۆزبایی لە دەستبەكاربوونی ماری پارێ كرد لە پۆستە ...
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ شاندێكی بەریتانی كۆبووەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- قوباد تاڵەبانی لەگەڵ مارك برایسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندێكی كونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كۆبووەوە. لە دیدارەكەدا کە ئەمڕۆ (21ی تشرینی یەكەمی 2021) لە هەولێر بەڕێوەچوو، ئەگەر و پێشهاتەكانی قۆناغی پاش هەڵبژاردن تاوتوێ كران، هەردوولا هاوڕابوون لەبارەی پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی و دەستەبەركردنی ئاشتی كۆمەڵایەتی ...