قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لە تەلاری سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران لە ھەولێر، لەگەڵ ئەندامانی شاندی دانوستانكاری هەرێم لەگەڵ حكومەتی عێراق كۆبوویەوە.
قوباد تاڵەبانی ئارامگای پیرەمێردی بەسەر كردەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەساڵیادی رۆژنامەگەریی كوردیدا ئارامگای پیرەمێردی نوسەر و رۆژنامەوانی ناوداری كوردی بەسەركردەوە وەك رێزلێنان لە پێشەنگەكانی رۆژنامەگەریی كوردی.
قوباد تاڵەبانی لەهەڵەبجە نەخۆشخانەیەكی بۆ نەخۆشییە گواستراوەكان كردەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە نەخۆشییە گواستراوەکانی لە هەڵەبجە کردەوە و ستایشی رۆڵی لایەنە پەیوەندیدارەكانی پارێزگاكەی كرد لە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا و داوای كرد بۆ لەمەودواش زیاتر چاوكراوەبن.
قوباد تاڵەبانی قەزای سەید سادقی بەسەركردەوە
جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەستخۆشی لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی قەزای سەید سادقی كرد لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئاماژەی بەوەكرد قۆناغی باشمان بڕیوە، بەڵام پێویستە ئەوە لەبەرچاو بگرین كە دەبێت بەردەوام بین لە جێبەجێ كردنی رێنماییەكان چونكە تا ئێستاش ڤایرۆسەكە هەر ماوە.
جێگری سەرۆكی حكومەت جەژنی سەری ساڵی ئێزیدی پیرۆز دەكات
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدی، پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی ئێزدی دەكات.
قوباد تاڵهبانی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێکهێنانی حکومەتی عێراقی تاوتوێ کرد
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ داڤید کۆپلی جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەسەر پێکهێنانی خێرای حکومەتی نوێی عێراق و ڕاشیگەیاند پێویستە هەردوو حکومەتی ناوەند و هەرێم پێکەوە رووبەڕووی کێشەو ئاستەنگییەکانی بەردەمیان ببنەوە.