ئەمڕۆ چوارشەممە 1/17 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ جاسم محەمەد ئەلبدێوی، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ھاریکاریى وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا، هێرشی سەر هەولێر و هەوڵەکانی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنە کرا. پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگە ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی چێک کۆبووەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 1/17 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان لە داڤۆس، لهگەڵ یان لیڤاسکی، وەزیری دەرەوەی کۆماری چێک کۆبووەوە. وەزیری دەرەوەی کۆماری چێک، بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشی ئێرانی بۆ سەر هەولێر و کوشتنی خەڵکی سڤیل کرد و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. ئاماژەشی بەوە دا کە بەم نزیکانە شاندێکی گەورەی بازرگانیی چێکی، سە ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا کۆبووەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 1/17 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان له داڤۆس، لهگەڵ ئيمانوێل ماكڕۆن، سهرۆكى فهرهنسا کۆبووەوە. تەوەرێکی سەرەکیى کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە هێرش و پەلامارەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر کە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریى عێراق و هەرێمی کوردستانە.هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگی ...
دیداری سهرۆكی حکومەت لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا و کۆریای باشوور و لوبنان
ئهمڕۆ چوارشەممە 1/17، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ههرێمى كوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیى داڤۆس، لەگەڵ هەریەک لە مارک ڕووتە سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا.هان دوک سوو سەرۆکوەزیرانی کۆریای باشوور و نەجیب میقاتی سەرۆکوەزیرانی لوبنان، دیداری هەبوو.لهو دیدارانەدا برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا. ...
سهرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان لهگهڵ سهرۆكى ههنگاريا كۆبووهوه
ئهمڕۆ چوارشەممە 1/17، مەسرور بارزانی، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، لە داڤۆس، لهگەڵ کاتالین نۆڤاک، سهرۆكى ههنگاريا کۆبووەوە.له كۆبوونهوهکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا. سەرۆکی هەنگاریا، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیى خۆی بۆ گیان لەدەستدانی خەڵکی سڤیل لە هێرشەکەی سەر هەولێر دەربڕی و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەر ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لهگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 1/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا کۆبووەوە.تەوەری سەرەکیى کۆبوونەوە تایبەت بوو بە هێرش و پەلاماردانی هەولێر و گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان. ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا وێڕای دەربڕینی پشتیوانی بۆ هەرێمی کوردستان، جەختی کردەوە کە لەگەڵ سەرۆک جۆ باید ...