سهرۆكى حكومهت: هەرێمی كوردستان هەمیشە مەڵبەندێکی سەقامگیرییە لە ناوچەیەكی پڕ لە نائارامی.* پرۆژەی ( هەژماری من ) بەردەوامە. داوا لە هەموو لایەنەكان دەكەم، بێنە پاڵ پڕۆژەی بونیادنانەوە و گەشەپێدانی نیشتمان. حكوومەتی نوێ دەبێ خۆی بۆ ڕووبەڕووی ئاڵنگارییە ئەمنی و ئابوورییەكان ئامادە بکات. ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24/10، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردست ...
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 10/22 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە موحسین مەندەلاوی سەرۆک ئەنجومەنی نوێنەرانی عيراق بە وەکالەت پێگەیشت . سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لە پەیوەندییەکەدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد. ...
سەرۆک کۆماری عێراق پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 10/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە د. لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆماری عيراقەوە پێگەیشت. سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد. ...
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی ئەڵمانیا دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 10/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلبرێشت فۆن ڤیتکە، كونسولی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان کرد.سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی، پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کونسولی گشتیی ئەڵمانیا دووپات کردەوە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست. کونسولی گشتیی ئەڵمانیا ، ئامادەییی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان ل ...
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بۆ کۆچی دوایی د.ئاشتی هەورامی وهزيرى پێشووى سامانه سروشتييهكانى حكومەتی ههرێمى كوردستان ، پرسه و سهرهخۆشیى خۆم ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم.خواى مهزن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايیش بە هەمووان ببەخشێت. مەسرور بارزانىسهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان ...
پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، سەرکەوتنی هەرێمی کوردستان بوو لە تاقیکردنەوەیەکی دیکەی دیموکراسیدا.بەم بۆنەوە، پیرۆزبایی لە سەرجەم هاووڵاتیيانی هەرێمی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە دەکەم.سوپاسی خۆڕاگری و بەشداریی کارای هاووڵاتییان و بە تایبەت خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم. سوپاسی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەم بۆ ئەنجامدان ...