Skip to the content

سەرۆکی حکومەت؛ هیوادارم خەڵکی کوردستان ئەمڕۆ پادداشتی خزمەت و ڕاستگۆیی بدەنەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 10/20، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کرد.سەرۆکی حکومەت دوای ئەوەی دەنگی دا، لە لێدوانێکدا هیوای خواست، هەڵبژاردن لە كەشێكی ئارام و بێکێشەدا بەڕێوە بچیت. سەرۆکی حکومەت داوای کرد کە هەموو كەسێك كە مافی دەنگدانی هەبێت، ئەمڕۆ بڕیار لەسەر دیاریكردنی نوێنەری خۆیان بۆ پەرلەمان و دیاریكردنی حك ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند

سەرۆکی حکومەت: تا کۆتایيی ساڵی 2026 کارەبای 24 کاتژمێری بۆ سەرتاسەری کوردستان دابین دەکرێت *چەند گەڕەکێک لە شاری سلێمانی و دهۆک دەستنیشان کراون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17ـی تشرینی یەکەمی 2024، لە کاتی سەردانێکیدا بۆ گەڕەکی شادی لە شاری هەولێر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند، کە ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای ...

سەرۆكی حكومەت بەردی بناخەی جووتسایدی بەردەڕەش - خەباتی دانا

سه‌رۆكى حكومه‌ت: لە كابینەی نۆیەم گرنگییەكی زۆرمان بە دروستكردنی ژێرخانی ڕێگەوبان لە سەرانسەری كوردستان داوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 17/10، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناخەی جووتسایدی بەردەڕەش-خەباتی دانا. لە گوتارێكدا سەرۆكی حكوومەت جەختی لەوە كردەوە كە لە كابینەی نۆیەمدا گرنگییەكی زۆر بە دروستكردنی ژێرخانی ڕێگەوبان لە سەرانسەری كوردستان دراوە. هاوكات باسی ...

سەرۆکی حکومەت: دەمانەوێ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکومەت بگەیەنینە هەموو گوند و دێهات و شارۆچکەکان

ئەمڕۆ چوارشەممە 10/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی بیست ویەک پڕۆژەی خزمەتگوزاریی تایبەت بە قیرتاوکردنی جادە و شەقام، دروستکردنی پرد، ئاو و ئاوەڕۆ، لە سنووری قەزای مێرگەسۆر دانا.سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا، ئاماژەی بەوە دا کە ئەم پڕۆژانە خزمەت و ئاسانکارییەکی باش بە هاووڵاتییانی گوند و شارۆچکەکانی دەڤەرەکە دەکەن و بەرنامەی حکومەتیش ئەوە بووە کە گر ...

سەرۆكی حكومەت بەنداوی (گۆمەسپان)ی کردەوە و بەردی بناخەی جووتسایدی گۆمەسپان-سماقووڵی دانا

* سەرۆکی حکومەت؛بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ دروستكردنی ژێرخانی ئابوورییەكی بەهێز ئەمڕۆ چوارشەممە 16/10، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەنداوی (گۆمەسپان)ی كردەوە و هاوكات بەردی بناخەی جووتسایدی گۆمەسپان-سماقووڵی دانا.لە گوتارێكدا كە لە ڕێوڕەسمی هاوبەشی هەردوو پرۆژەدا پێشكەشی كرد، سەرۆكی حكومەت باسی لەوە كرد كە ئەم پڕۆژەیە بە هاوكاری و سەرپەرشتی و جێبەجێكردنی ...

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 10/15، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە د. محەممەد ئەلحەسسان، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق کرد. سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون، هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی کورستانی لەپێناو سەرخستنی ئەرکەکەی بۆ نوێنەری تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دووپات کردەوە.سەرۆ ...