Skip to the content

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەڕێز پرۆفیسۆر د.شوکریە ڕەسووڵ بۆ کۆچی دوایی نووسەری ناسراو و پسپۆڕی جوگرافیای دانیشتووان ( پرۆفیسۆر د.خەلیل ئیسماعیل)ی هاوژینی بەڕێزتان ، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خواى مه‌زن گيانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايیش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت. مەسرور بارزانىسه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان ...

سەرۆکی حکومەت هوتێلی (ڕادیسن بلوو)ی لە چیای کۆڕەک کردەوە

سەرۆکی حکومەت: یەکێک لە پڕۆژە هەرە گەورەکان لە سەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ئێستا ماستەرپلانی بۆ ئامادە کراوە لە سۆران دروست دەکرێت. ئەمڕۆ چوارشەممە 10/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هوتێلی (ڕادیسن بلوو) لە سەر لوتکەی چیای کۆڕەک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کردەوە. سەرۆکی حکومەت دوای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی هوتێلەکە ، گوتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا ئاماژەی ...

سەرۆکی حکومەت پڕۆژەی دووسایدی ڕێگەی( سپیلک-خەلیفان )ی کردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 10/9، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، پرۆژەی دووسایدى ڕێگەی سپیلک - خەلیفان و دەروازەى خەليفان-ی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کردەوە.سەرۆکی حکومەت لە گوتەیەکدا ڕایگەیاند: ئەم پڕۆژە گرنگە، هاوکارییەکی زۆر بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دەکات و دەبێتە هۆی بەستنەوەی ناوچە جیاوازەکان بەیەکەوە و ئاسانکاریش بۆ خەڵک دەکات، کە بتوانن ...

سەرۆکی حکومەت: بە گەشبینییەوە لە داهاتوو دەڕوانین و کار دەکەین لەپێناو زیاتر پێشخستن و بووژانەوەی ئابووريی کوردستان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکی لەگەڵ ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی پاریزگای هەولێر لە چوارچێوەی بەرنامەی ( گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیران) ، ئاماژەی بەوە کرد کە بە گەشبینیەوە لە داهاتووی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و كوردستان سەقامگیریی تێدا بەردەوام دەبێ، پێشكەوتن زیاتر دەبێ، بووژانەوەی ئابووری باشتر دەبێ. ئەمەش دەقی گفتۆگۆکەیە: خۆشحاڵم لە خزمەتی ئێوەم، پێمخۆشە ئەم دیدارە لێ ...

سەرۆکی حكومەت: ئامانجمان خزمەتکردنی گەنجان و پێشخستنی تواناکانیانە

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 8/10، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە تەواوبوونی قۆناخی یەکەم و ڕاگەیاندنی قۆناخی دووەمی پڕۆژەی (گەشانەوە) بەڕێوە چوو. لە گوتارێكدا كە لە ڕێوڕەسمەكەدا پێشكەشی كرد، سەرۆكی حكومەت دڵخۆشیی خۆی بەو گەنجانە دەربڕی كە لە پرۆژەی (گەشانەوە) سوودمەند بوون و ئاماژەی بەوە كرد: ”حكومڕانیی تەندروست یانی خزمەتكردنی زی ...

سەرۆکی حكومەت: هەرێمی كوردستان بەرەو قۆناخی دابینکردنی ئاسایشی خۆراك هەنگاو دەنێت

ڕۆژی دووشەممە 10/7، مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەی (کاڤین فارم)ی لە دهۆک كردەوە کە تایبەتە بە بەخێوکردنی مانگا و بەرهەمهێنانی ماست و شیر و پەنیر و بە یەکێک لە گەورەترین پڕۆژەی ئاژەڵداری و بەرهەمهێنانی شیرەمەنی لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق دادەنرێت. لە گوتارێكدا، سەرۆكی حكومەت جەختی لە سیاسەتی حكومەتی هەرێمی کوردستان بۆ فرەجۆركردنی داهاتەكان كردەوە ...