ئهمڕۆ دووشەممە 11/4، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازیى له ئەلینا ڕۆمەناوسکی، باڵيۆزى ئهمهريكا له عێراق كرد.تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە ڕێکار و ئامادەکارییەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی لەیەکتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ لە زووترین کاتدا، بۆ ئەوەی درێژە بە کار و ...
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئیمارات دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 11/3، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەلزاهری، کونسولی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی. سەرۆکی حکومەت وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات، سوپاسی کونسولیشی کرد کە لەم ساڵانەی دواییدا، ڕۆڵێکی گرنگی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی دوولایەنە هەبووە. کونسوڵی گشتی ...
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە د.مەحموود مەشهەدانی دەکات
ئەمڕۆ هەینی 11/1، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە د. مەحموود مەشهەدانی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندیی سەرۆکی حکومەت دەربڕی و دڵنیاییدا، کە پشتیوان دەبێت لە جێبەجێکردنی دەستوور و چارەسەر ...