Skip to the content

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی حزبی سیادە کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/30، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، لە بەغدا له‌گه‌ڵ خەمیس خەنجەر، سەرۆکی حزبی سیادە کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا. جەخت لەسەر چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کوردستا ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/30، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، لەبەغدا له‌گه‌ڵ قەیس خەرعەلی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان وگرنگیی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان لەسەر بنەمای دەستوور ئاڵوگۆڕ ک ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/30 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، لە بەغدا له‌گه‌ڵ هادى عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر و سەرۆکی هاوپەیمانیی (نبني- بنیاتنان) کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان، بەتایبەتی دابینکردنی شايسته‌ دارايييه‌كان و مووچه ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/30، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، لەبەغدا، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى فيدراڵ كۆبووه‌وه.له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخى عێراق به‌گشتى و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور تاووتوێ کرا. هەرودوولا هاوڕابوون له‌سەر پێویستیی به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆى بنياتنه‌رانە بۆ چارەسەرکرد ...

سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق كۆبووه‌وە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/30، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، لەبەغدا، له‌گه‌ڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق كۆبووه‌وه‌.له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخى ئه‌منيى عێراق بەگشتی و ڕووبەڕووبوونەوەی مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر کرا و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا.ڕاوێژكارى ئا ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/30، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و بەرپرسانی دیکەی حکومەتی فیدراڵ و سەرکردە و بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق گەیشتە بەغدا. لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە تاووتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنيی عێراق، گفتوگۆ لەبارەی پێویستيی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەر ...