بڕیاردرا؛ پێدانی شایستەی مووچەخۆران ئەولەویەت بێت و پێش هەر خەرجیەکی دیکە بێت و ئەو كورتھێنانەی ھەیە پڕ بكرێتەوە هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێ شەممە ١٧\٥ بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرسی داهات و خەرجییەکان و كورتهێنانی مووچە وگرفتە دارایی ...
کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کورتهێنان وگرفتە داراییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین ئەنجامدرا
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لەشاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتیی دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق، -(GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتیی International Financial Corporation (IFC) کرد.لە کۆبوونەوەکەدا، شاندەکە کورتەیەکیان دەربارەی کار و چالاکییەکانی دامەزراوەکەیان خستەڕوو کە ئەندامی گرووپی بانکی نێودەوڵەتییە. هەروەها هەوڵەکانی سەرۆکی حکومەتی هەر ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق، -(GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.لە دیدارەکەدا کە ڕۆبەرت پالەدینۆ کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵێۆزی ئەمەریکای کرد بۆ هەوڵ و کۆششەکانی لە پێناو بەرەوپ ...
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەت و گشت مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. مامۆستایانی كوردستان لە سەردەم و قۆناخە جیاوازەکانی خەباتی گەلی کوردستانەوە تا ئەمڕۆ ، ڕۆڵێکی دیار و پێشەنگیان لە بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەبوزەبی بەشداری لە پرسەی شێخ خەلیفە بن زاید دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 14ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکومی گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی (ئیمارات) و لە لایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیماراتەوە پێشوازی لێکرا. سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی لە شێخ محەمەد بن زاید و بنەماڵەکەیان و سەرکردایەتیی و گەلی ئیم ...
پەیامی سەرەخۆشی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی سەرۆکی ئیمارات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ئەمڕۆ هەینی 13ی ئایاری 2022 لە پەیامێکدا، سەرەخۆشی لە سەرکردایەتیی و گەلی ئیمارات کرد بۆ کۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات. ئەمەش دەقی پەیامەکەیە: بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی سەرۆکی دەوڵەتی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی، شێخ خەلیفە بن زاید ئال ...