Skip to the content

سەرۆکی حکومەت: کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتيی قەتەڕ هاوکار و یارمەتیدەر دەبێت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوانمان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا

ئەمڕۆ یەکشەممە 5/26، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد حەسەن ئەلحەممادی، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ وباڵیۆزی قەتەڕ لە عێراق، ڕێوڕه‌سمی کردنەوەی کونسوڵخانەی قەتەڕ لە هەولێر بەڕێوەچوو.لە ڕێوڕەسمەکەدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا کە کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتيی قە ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی قەتەڕی کۆ دەبێتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 5/26، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندی قەتەڕی بە سەرۆکایەتی ئەحمەد حەسەن حەممادی، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕی کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا کە باڵیۆزی قەتەڕ لە عێراق و کونسولی گشتیی وڵاتەکە لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بیر و ڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا ئاڵوگۆڕ کرا. ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەو ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کوەیت لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە تارق عەبدوڵڵا ئەلفەرەج، باڵیۆزی کوەیت لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا کە عوسمان ئەلداوود، کونسولی گشتیی کوەیت لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی کوەیت کردەوە کە مێژوویەکی هاوبەشیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم و دیکتات ...

سەرۆکی حکومەت بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 5/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە شاری هەولێر کردو لەلایەن نەسروڵڵا ڕەشنوودی کونسولی گشتیی ئێران و ستافی کونسولخانەوە پێشوازی لێکرا .سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشیی و هاوخەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کۆچی دوایی سەرۆک کۆماری ئێران ئیبراهیم رەئیسی و ئەمیر عەبدوللاهیان وەزیری دەرەوە و یاوەرانیان پێگەی ...

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 5/20 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا، سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد، بۆ کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکە کە لە ڕووداوی تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەیان گیانیان لەدەست دا. ئەمەش دەقی پەیامی سەرەخۆشییەکەیە: پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەميی قووڵی خۆمان ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/16 مەسرور بارزانی سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری وزە کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەلینا ڕۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ئامادەی بوو، بیر و ڕا لەبارەی پەرەپێدان و پێشخستنی کەرتی وزە و دەرفەتەکانی سوود وەرگرتن لە وزەی خاوێن و نوێبووەوە و پلان و پڕۆژەکان لە پێناو باشترکردنی دۆخی کارەبا لە عێر ...