پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 5/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بازاڕی قەیسەریی هەولێری کرد و لە نزیکەوە زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی ڕابردووی بەسەرکردەوە. سەرۆکی حکومەت سوپاسی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی کرد بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتیشی ڕاسپارد کە لە زووترین کاتدا، لێکۆڵینەوەی ورد و هەم ...
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە لیژنەی شەهیدان و قوربانییان و زیندانییانی سیاسی پەرلەمانی عێراق دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 5/6 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە لیژنەی شەهیدان و قوربانییان و زیندانییانی سیاسی سەر بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق کرا. ...
سەرۆکی حکومەت: دەمانەوێ زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمییەکانمان، له ئاستی پێشکەوتنە خێراکانی ئەم سەردەمەدا بن
ئەمڕۆ یەکشەممە 5/5، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، دیداری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و ئوردن لەژێر ناونیشانی (وێناکردنی ئایندە له ڕێگەی پەرەپێدانی بەردەوام) لە هەولێری پایتەخت، بە بەشداری شاندێکی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵای ئوردن و ژمارەیەکی زۆر لە زانکۆکانی ئوردن و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت گوتارێکی پێشکەش کرد و ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی فیلیپین لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ شەممە 5/4 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە چارلی پاکانا مانانگان، باڵیۆزی نوێی فیلیپین لە عێراق کرد.سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی کارەکەی دووپات کردەوە.باڵیۆزی نوێی فیلیپین سوپاسی پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەی ...
سهرۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێكى سێناتى ئهمهريكى دەکات
ئهمڕۆ شهممه 5/4 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازى له شاندێكى ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا كرد كه له سێناتۆر تێد بەد و سێناتۆر جۆنى ئێرنتس پێكهاتبوو.له كۆبوونهوهکەدا کە ئەلینا ڕۆمەناوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و مارک سترۆ کونسولی گشتی لە هەرێم ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی برەودان بە پەیوەنديی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق و گرنگیی پارا ...
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بە داخەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی ڕاگەیاندنکاری ناسراوی کوردستان ( کامەران خەفاف) م پێگەیشت . خوالێخۆشبوو کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و ڕۆژنامەوانێکی بە هەڵوێست بوو . پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و هەڤاڵەکانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...