Skip to the content

سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى له‌ كونسولى نوێى به‌ريتانيا دەکات

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 6/26 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئەندرو بیزلی، كونسوڵى گشتيى نوێى ‌شانشینی یەکگرتووی له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد. سه‌رۆكی حکومەت پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونی لێکرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کونسوڵی نوێ دەربڕی، بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی بەهێزی نێوان بەریتانیا و ه ...

سەرۆکی حکومەت بەنداوی چەمرگەی کردەوە

سەرۆکی حکومەت:زۆر گرنگە سوود لە ئاوی سەر زەوی وەربگیرێت و ئاوی ژێر زەوی زۆر بەکار نەهێنین، چونکە بە داخەوە خەریکە ئاوی ژێر زەوی لە هەرێمی کوردستان، بە ڕێژەیەکی مەترسیدار دەچێتە خوارەوە ئەمڕۆ سێشەممە 6/25، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکدا، (بەنداوی چەمرگە)ی لە سنووری قەزای قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر کردەوە. دوای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی بەنداوەکە ...

سەرۆکی حکومەت سایلۆی قوشتەپەی کردەوە

سەرۆکی حکومەت: * لە گفتوگۆ و پەیوەنديی بەردەوامداین لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ تا گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەیەکی بەرچاو وەربگرێت. * بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەکەین و بە هاوکاری کەرتی تایبەتیش ، کار دەکەین بۆ پێشخستن و پەرەپێدانی پیشەسازی خۆراک. ئەمڕۆ سێشەممە 6/25، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسێکی تایبەتدا، بە ...

سەرۆکی حکومەت بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو سەفیر ئەحمەد خاڵە دەکات

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 6/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر، بەشداری لە پرسەی کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراو سەفیر ئەحمەد خاڵە کرد.سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات.بنەماڵەی خوالێخۆشبوو سەفیر ئەحمەد خاڵە ، سوپاس و پێزانینیان بۆ بەشداری و هاو ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 6/24 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هانس ساندی باڵیۆزی شانشینی هۆڵەندا لە عێراق کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کرد بوو. سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ هەوڵ و کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی دوو لایەنە . هەروەها سوپاس و پێزانینی بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی هۆڵەندا لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی دا ...

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەڕێز شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان، بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (محەمەد) ی کوڕی بەڕێزتانم بیست ، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕیزەکەتان ببەخشێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...