Skip to the content

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەڕێز د.عادل باخەوان، بەڕێوەبەری ناوەندی فەڕەنسی بۆ توێژینەوە لەبارەی عێراق: بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە و بنەماڵەکەتان ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە پارێزگاری دهۆک دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 7/12 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە پارێزگاری دهۆک عەلی تەتەر کرد بۆ کۆچی دوایی (ڕێدیر)ی برای.سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت. پارێزگاری دهۆک ، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی ب ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/11 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی کرد بە سەرۆکایەتی دانیێل شاپیرۆ جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەلینا ڕۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و جەنەراڵ جۆل ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا و نیکۆل سۆفتنێس بەڕێوەبەری کاروباری عێراق و سوریا لە ئەن ...

سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی له‌ ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/11 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له‌ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق کرد.له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخى ئه‌منيى عێراق بەگشتی ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تي ...

سەرۆکی حکومەت: هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە نموونەیەکی گەشی میواندۆستی و پەناگەیەکی ئارام دەمێنێتەوە بۆ هەموو ئەوانەی لە ترسی ستەم و تیرۆر و تۆقاندن ڕووی تێدەکەن

ئەمڕۆ چوارشەممە 7/10، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەلینا ڕۆمەناوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و نوێنەری کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR)، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ڕێنمایيی ڕێکخستنی کاروباری پەناخوازان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو. لە ڕێوڕەسمەکەدا، باڵیۆزی ئەمەریکا گوتارێکی پێشکەش کرد و پاشان لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد، ...

سەرۆکی حکومەت: دەمەوێ خزمەتی هەموو خەڵکی كوردستان بكەم و بەرژەوەندی خەڵكم خستووەتە سەرووی بەرژەوەندی لایەنە سیاسییەكان و شانازیشی پێوە دەكەم

سەرۆکی حکومەت: - هەموو كوردستان بە یەك چاو و وەكوو یەك سەیر دەكەین- هەوڵ درا مووچە لە هەرێمی كوردستان ببردرێ بۆ بەغدا، هەموو هەوڵێك درا بۆ ئەوەی بەرژەوەندیی تەسكی شەخسی و حزبی زاڵ بێ بەسەر بەرژەوەندیی گشتی- ئێمە بەوەوە جوانین كە كوردستان وڵاتی هەموو پێكهاتە و دین و ئایینزا و رەگەزێكە، لەبەر ئەوە بابەتی رەگەزپەرستی قەت نابێت بە بەشێك لە كولتووری ئێمە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومە ...