به بۆنهی هاتنی سهری ساڵی نوێی كۆچی ١٤٤٦، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دهكهم. داواکارین لە خوای مەزن و دلۆڤان، ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی خێر و ئاشتی و ئارامی و پێشکەوتن و کامەرانی بێت. ساڵی نوێی کۆچی لە گشت موسڵمانان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشیدا بن. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا دەکات
ئەمڕۆ شەممە 7/6، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەلجەربا، سەرۆکی ڕەوتی (الغد)ی سووری کرد. لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و سووریا و ناوچەکە تاوتوێ کرا.جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن کرایەوە. ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی پیرۆزبایی بۆ سەرۆکی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەنێرێت
ئەمڕۆ شەممە 7/6 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسعود پزیشکیان ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد . سەرۆکی حکومەت لە نامەکەیدا ، ئاماژەی بەوە داوە کە هەرێمی کوردستان و ئێران، پەیوەندییەکی لەمێژینەیان هەیە کە دەتوانرێت ئەم پەیوەندییە بکرێتە زەمینەیەکی لەبار لە پێناو لێکتێگەیشتنی زیاتر و نەهێشتنی هەر کۆسپ و کێشەیەک و جێگ ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری چێک لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 7/3، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پیتەر شتێپانیک، باڵیۆزی کۆماری چێک لە عێراق کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو. سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە. هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست. باڵیۆزی چێک پێزانینی خۆی بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەن ...
سەرۆکی حکومەت؛ پێشوازی لە ڕوونکردنەوەی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدراڵی دەکەم سەبارەت بە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە ڕوونکردنەوەکەی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدراڵی دەکات و جەخت دەکاتەوە کە ئەم پێشکەوتنەی ئەمڕۆ، زیاتر هانمان دەدات تا پرۆسەی هەژماری_من خێراتر بکەین و بەڵێنەکەمان جێبەجێ بکەین کە تا کۆتایی ئەمساڵ، یەک ملیۆن مووچەخۆر ببن بە خاوەن هەژماری بانکی. هەروەها دڵنیایی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر ...
سەرۆکی حکومەت: پشتیوانیی خۆمان بۆ داخوازییە ڕەواکانی خوشک و برا ئێزدییەکانمان دووپات دەکەینەوە و پێویستە کۆتایی بە دۆخی نائاسایی شنگال بهێنرێت و ڕێککەوتننامەی شنگال وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت
ئەمڕۆ سێشەممە 7/2 ، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێورسمی ڕاگەیاندنی بەرنامەی پاڵپشتی دارایی بۆ ڕزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش ، لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو. لە ڕێورەسمەکەدا سەرۆکی حکومەت گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا کە دوای دە ساڵ لەم کارەسات و کۆمەڵکوژییەدا ، کەچی هێشتا بارودۆخی دەڤەری شنگال ئاسایی نەبووەتەوە و بەهۆی خۆسەپێنی میلیشیا ...