هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی ڕیزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و کۆتاییهێنان بە بنبەستی سياسیی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا تاووتوێ کرا و جەخت لە برەودان بە پەیوهندییەکانی هەردوولا، ب ...

سەرۆکی حکومەت: پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمڕۆ کێشەیەکی جیهانییە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئهمڕۆ شهممه 8ی ئۆکتۆبەری 2022، بە ئامادەبوونی مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، دیداری (پرسی كورد له رۆژههڵاتی ناوهڕاست) کە لەلایەن زانکۆی سۆران و ناوهندی فەڕەنسی بۆ لێكۆڵینهوه لە عێراق ڕێکخرابوو لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو . سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارهكهدا گوتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند: "بە درێژایی مێژ ...

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بەبۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەرى ئیسلام حەزرەتی موحەممەد ( دروودی خوای لە سەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان وعێراق و جیهان دەکەم.لە خوای مەزن و دلۆڤان دەپاڕێینەوە، ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە هاندەرێکی زیاتر، بۆ برەودان بە بەها بەرز و مرۆییەکانی ئایین و قووڵکردنەوەی کولتووری تەبایی و لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە ...

سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی شانشینی یەکگرتوو پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 7ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەیمس كلیڤەرلی وەزیری دەرەوەی شانشینی یەکگرتوو، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا. لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە وەزیری دەرەوەی شانشینی یەکگرتوو کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست . هەروەها هەردوولا جەختیان لە گرنگیی برەودا ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دادی عێراق دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دادوەر سالار عەبدولسەتتار وەزیری دادی فیدراڵ کرد.لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی داد و دەسەڵاتی دادوەری هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی داد و دەسەڵاتی دادوەریی فیدراڵی و گرنگیی پاراستنی سەروەریی و سەربەخۆیی دەسەڵ ...

سەرۆکی حکومەت: پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەشێکە لە پرۆسەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی ئۆکتۆبەری 2022 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە شاری هەولێر، ڕێورەسمی کۆنفرانسی تێپەڕبوونی یەک ساڵ بەسەر پەسەندکردن و جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ بەڕێوە چوو. لە کۆنفرانسەکەدا، سەرۆکی حکومەت گوتارێکی پێشکەش کرد و جەختی لەوە کردەوە کە پاراستن و پەرەپێدانی مافەکانی مرۆڤ، ...