Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی ئەمەریکا دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/15، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن بیتنەر ‌کونسولی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.سەرۆکی حکومەت هەروەها سوپاسی مارک سترۆ، کونسولی پێشووی ئەمەریکای کرد، كە لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بوو، بۆ کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوو ...

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەڕێز د. عەبدوڵڵا عەلیاوەیی؛ بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...

‎ پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی پارتی سۆسیاليست دیموکراتی کوردستان

بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود ، سکرتێری گشتیی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان؛ بە بۆنەی چل و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەم وهیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.ئومێدەوارم پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، بەردەوام بێت لە کارکردن لە پێناو داکۆکیکردن لە مافە ڕەواک ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و گەرمیان دەدات و کۆمەڵێک بڕیاری گرنگ لەوبارەیەوە دەردەکات

دوای ئەوەی ڕۆژی ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانێكی گرنگی بۆ هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە كرد، لەو سەردانەدا وێڕای دانانی بەردی بناخەی سایلۆی هەڵەبجە، لەنزیكەوە دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی دەڤەرەکە ئەنجام دا، جیا لەوانەش چەندین دیدار و كۆبوونەوە و گفتوگۆیەكی رووبەڕوو و ڕاشكاوی لەگەڵ بەشێك لە دانیشتووانی ناوچە ...

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەڕێز عومەر سەید عەلی؛ بۆ کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (نازەنین ئەبابەکر کەریم)، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەیەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییان

ئەمڕۆ دە ساڵ بەسەر جینۆسایدکردنی خوشک و برایانی ئێزدی لە شنگال و دەوروبەری تێدەپەڕێت، كە لە ئەنجامی هێرش و پەلاماری دڕندانەی تیرۆریستانی داعش، هەزاران كەس لە دانیشتووانی دەڤەری شنگال، کۆمەڵکوژ کران و دەیان هەزاری دیکەش بێسەروشوێن و ئاوارە بوون.هەرچەندە دە ساڵ بەسەر ئەم تاوانە تێدەپەڕێت، بەڵام بە داخەوە ئێش و ئازار و مەینەتییەکانی خوشک و برایانی ئێزیدی کۆتایی نەهاتووە و هێشتاش ژ ...