Skip to the content

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بەڕێز شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان، بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (محەمەد) ی کوڕی بەڕێزتانم بیست ، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕیزەکەتان ببەخشێت. مەسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربان

بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان، بە تایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. هیوادارم ڕۆژانی جەژن و پشوو، لە کەشێکی شاد و ئارام و سەلامەتدا بەسەر ببەن.ئومێدەوارم جەژن ببێتە مایەی شادی و خۆشگوزەرانی و باشتربوونی دۆخی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

ئەمڕۆ هەینی 6/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلاميی ئێران کرد. لە کۆبوونەوەدا پەرەپێدانی پەیوه‌ندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران تاووتوێ کرا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای بەرژوەنديی هاوبەش.سەرۆکی حکومەت وێڕای دووبارە دەربڕینی هاوخەمی ب ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە بەڕێوەبەری نووسینگەی هەرێمایەتی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە لەیلا بەکر، بەڕێوەبەری نووسینگەی هەرێمایەتی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووانی وڵاتانی عەڕەبی کرد. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کار و پڕۆژە و چالاکییەکانی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی گەشەپێدان و پەرەپێدانی تواناکانی ئەنجامدانی ئامار و سەر ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 6/12 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل باڵیۆزی نوێی فەرەنسا لە عێراق کرد.سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دۆستانەی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان. باڵیۆزی فەرەنسا خواست و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەرەوپێشتربردنی پەپوەندیی دوولایەن ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 6/12 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ جەنەراڵ جۆول ڤاوڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.له کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و سوریا تاوتوێ کران.هەردوولا جەختییان لە بەردەوامیی پشتیوانیکردنیی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ...