ئەمڕۆ چوارشەممە 2/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فوتۆشی ماتسومۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و پرۆژەکانی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی لە هەرێمی کوردستان ئالوگۆڕ کرا، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و وزە. باڵیۆزی ژاپۆن پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دە ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد کۆبووەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 2/14 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری دوبەی، لەگەڵ شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی كۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا کە شێخ حەمدان بن محەمەد بن ڕاشد، جێنشینی دوبەی و مەکتووم بن محەمەد بن ڕاشد، جێگری یەکەمی حاکمی دوبەی و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای ئیمارات ئامادەی ب ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 2/13 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دوبەی، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و وزە و سەرچاوە سروشتییەکان و بازرگانيی تورکیا ئامادەی بوون، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیى دوولایەنە تاوتوێ کرا.هەردوولا جەختییان لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگی ...
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 2/13 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی کۆمکاری عەرەبی و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا. سەرۆکی حکومەت سوپاسی هەڵوێستی کۆمکاری عەرەبی کرد لە سەرکۆنەکرد ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆدەبێتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2/12 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری ئەبوزەبیى پایتەخت, لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) کۆبووەوە.لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی سێ سەربازی ئیماراتی لە سۆماڵ بە سەرۆکی ئیمارات گەیاند. هەردوولا هاوڕا بوون لە سەر پتەوکردنی زیاتری ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی هاوژین و منداڵە بریندارەکانی شەهید پێشڕەو دزەیی دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 2/12 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دوبەی، سەردانی هاوژین و منداڵە بریندارەکانی شەهید پێشڕەو دزەیی کرد، کە لە ڕووداوی هێرشە مووشەکیيەکەی هەولێر بریندار ببوون.سەرۆکی حکومەت لە نزیکەوە لە تەندروستی پرسین و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ خواستن. ...