ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12/4 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی دەوڵەتی ئیمارات و لەلایەن سەعید ئەلهاجری وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات پێشوازی لێکرا. سەرۆکی حکومەت لە سەردانەکەیدا کە چەند ڕۆژێک دەخایەنێت، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیمارات، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ...
ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو کارە نابەجێ و تێکدەرانە دەکەین کە لە قەزای کۆیە دژی چەند گۆڕێکی خوشک و برا کریستیيانەکان کراوە. ئەم کردەوەیە، بە هەموو شێوەیەک شەرمەزار دەکەین و داواش لە دامودەزگهکانی حکومەت دەکەین کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی پێویست بکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و سزادانیان. هەروەها گۆڕستانەکەش، لەسەر فەرمانی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نۆژەن دەکرێتەوە. کریس ...
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بەڕێز د.ڕێواز فایەق بۆ کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: شانازی بە پەیوەندی و هاوپەیمانێتیمان لەگەڵ ئەمەریکا دەکەین
ئەمڕۆ چوارشەممە 12/3، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مایکڵ ڕیگەس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، کۆمەڵگەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر کرایەوە. لە ڕێورەسمەکەدا هەر یەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 12/3، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ مایکڵ ڕیگەس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە. جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرد و گوتی کردنەوەی کۆمەڵگەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر، نیشانەی پابەندبوونی وڵاتەکەیەتی بە پەیوەندیی بەهێز و دۆستایەتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان. دووپاتی ...
بەهینامەیەک ژ سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ
بەهی و سەرەخۆشیێ ل ماڵبات و هەڤالێت خودێ ژێ رازی کەسایەتێی وەلاتپارێز و فەرماندە و پێشمەرگەیێ دێرین قنجۆ عەبدولجەبار ڕێکانی دکەین و هەڤپشکێ خەما وانم. خودێ مەزن گیانێ وی ب بەهەشتێ شاد بکەت و سەبر و هەدارێ ب کەسوکار و هەڤاڵێن وی بدەت. مەسرور بارزانی سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ ...