* كار بۆ زیاتر بەهێزکردن و پەرەپێدانی ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە ناو حکومەت و نەهێشتنی هەموو جۆرە پەراوێزخستنێکی ڕۆڵی ئافرەتان لە بڕیاری سیاسی و حوکمڕانی دەکەین. ئەمڕۆ سێشەممە10/31، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ڕێورەسمێکی تایبەت بە ساڵیادی دەرچوونی بڕیاری 1325ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئ ...
سەرۆکی حکومەت: کار دەکەین بۆ ئەوەی بە هاوكاری نێوان هەردوو كەرتی گشتی و تایبەت پێداویستییەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دابین بكەین
ئەمڕۆ سێشەممە 10/31، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کارگەی پاکەت و کارتۆن (پەکێجینگ)ی کۆمپانیای فابیاب لە هەولێر کردەوە. سەرۆکی حکومەت بەشەکانی کارگە و کۆمپانیاکەی بەسەر کردەوە کە تایبەتە بە خزمەتگوزاری دروستکردنی کارتۆن و بەرگگرتن و ئۆفسێت لە گوتەیەکدا دەستخۆشی لە خاوەن و کارمەندانی کارگەکە کرد کە بە شێوازێکی زۆر پێشکەوتوو دامەزراوە و نوێترین ئامێر و تەکنەلۆژیا ...
سهرۆكی حکومەت پێشوازى له باڵيۆزى فهرهنسا لە عێراق دەکات
ئهمڕۆ شەممە 10/28، مەسرور بارزانی سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی لە ئێريك شۆڤاليێ باڵيۆزى فهرهنسا له عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا دوايين گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا.تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پێویستیی دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی دوای ...
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی پێشمەرگە و ڕاگەیاندنکار و نووسەر خوالێخۆشبوو ناجی سەعید ئەرگۆشی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵەکانی ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕاگەیاندنکاری ناسراوی عەرەب و وەزیری پێشووتری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی ئوردن ساڵح قەللاب-م بیست. خوالێخۆشبوو ساڵح قەللاب داکۆکیکارێکی دیاری مافەکانی گەلی کوردستان بوو، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و هاوڕێکانی ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ...
سەرۆکی حکومەت لە ڕێورەسمی کردنەوەى قوتابخانە و باخچەی منداڵانی ماجیدی: سوپاسی مامۆستایانی كوردستان دەکەم کە بەردەوامن لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان
ئەمڕۆ چوارشەممە 10/25، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوتابخانە و باخچەی منداڵانی ماجیدی لە هیوا سیتی لە شاری هەولێر کردەوە.سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا وێڕای دەستخۆشی لە وەبەرهێنەر ئەحمەد ماجیدی بۆ دروستکردنی ئەم قوتابخانە و باخچەیە کە بە شێوەیەکی زۆر پێشکەوتوو و هاوچەرخ دروستکراون. گوتیشی حکومەت هەرچی لە توانایدا بێت دەیکات بۆ گرنگیدانی زیاتر بە قوتابخانەکان و ک ...