ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ، لە شاری بەغدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و شاندی یاوەری لەگەڵ فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.لەمبارەیەوە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی پاڵپشتیی خۆی بۆ هەر هەوڵێک دەربڕی بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان، بەتایبەتی دابینکردنی ماف و شایستە دار ...
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە
لە درێژەی کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێم لە بەغدا ، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەیەکدا، سەرۆکی حکومەت باسی لە دۆخی خراپی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد بەهۆی نەناردنی مووچەی مانگانەیان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە لەکاتێکدا مانگانە مووچەی مو ...
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کۆبووەوە
لە بەردەوامیی کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێم لە بەغدا ، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح هادی عامری کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح ئامادەیی هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستانی لە پێناو چارەسەرکردنی ڕیشەییانەی کێشەی مووچەی مووچهخۆران دەربڕی. ...
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە
لە درێژەی کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێم لە بەغدا ، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراقی عەممار حەکیم کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چارەسەرکردنی پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی پەرۆشی و پاڵپشتی خۆی بۆ چارەسەرکردنی هەموو پرسەکان لە ڕێگەی گفتوگۆوە دەربڕی. ...
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری، لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە.لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکومەت بەوردی باسی ژمارەو داتاکانی کرد سەبارەت بە مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە مووچەخۆران لە ناوچەکانی دیکەی عێراق، مووچەی تەواویان وەرگرتووە، لەکاتێکدا خەڵکی هەرێمی کوردستان لە س ...
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە ، لە درئژەی سەردانەکەی بۆ بەغدا ، سەرۆکی حکومەت و شاندی یاوەری لە چەند دیدارێکی جیادا ، لەگەڵ خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادەی عێراقی، ئەیاد عەللاوی ، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی و حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر کۆبووەوە. لەو کۆبوونەوانەدا ، سەرۆکی حکومەت داوای کرد هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق پاڵپشتی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و مووچەخۆرانی ...