Skip to the content

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی زمانی دایک، پیرۆزباییەکی گەرم لە گشت کوردستانییان و هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی کوردستان دەکەم. زمان، ناسنامە و پێناسەی هەر مرۆڤ و نەتەوەیەکە و بەشێکی گرنگی کولتوور و کۆڵەگەیەکی بنەڕەتیی نیشتمانسازییە، بۆیە پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک، ئەرکێکی گرنگ و لەپێشینەی خێزان و کۆمەڵگە و دامەزراوەکانی حکومەتە. ئەگەر بایە ...

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گەڕایەوە هه‌ولێر

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 20 ی شوبات، مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای سه‌ردانی بۆ وڵاتی قەتەر و بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا‌‌، گه‌یشته‌وه‌ هه‌ولێر. سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ دەوحەی پایته‌ختی قەتەر، له‌گه‌ڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵای ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودی کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 19ی شوباتی 2022 لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شازادە فەیسەل بن فەرحان وەزیری دەرەوەی شانشینی عەرەبستانی سعودی کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی تاووتوێ کرا و پێویستیی فراوانکردنی دەرفەتەکان ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پەرلەمانتارانی ئەڵمانی کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 19ی شوباتی 2022 لە دووەم ڕۆژی بەشداریکردنیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تۆماس ئیرندل سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پارتی ( CSU ) و ڕۆدریک کیسوێتەر لە پارتی (CDU )کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا تاووتوێ کرا ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 19ی شوباتی 2022 لە پەراوێزی دووەم ڕۆژی چالاکییەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆبووە.لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پەیوەندییەکانی لوبنان و هەرێمی کوردستان تاوتو ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 19ی شوباتی 2022 لە دووەم ڕۆژی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نایف ئەلحەجرەف ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەنداو لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا. هەروەها ئاماژە بە سەرد ...