Skip to the content

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی نەھێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ بەبۆنەی ڕۆژی بەرەنگاربوونەوە و نەھێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان ، پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی: لە ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان و دەستپێکردنی ھەڵمەتی 16 ڕۆژە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، ھەڵوێستی نەگۆڕی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوە و نەھ ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و گرنگیی چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر ب ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لە سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو پێگەیشت

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD) - مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، نامەیەکی لە ڕیشی سوناک سەرۆک وەزیرانی نوێی شانشینی یەکگرتوو پێگەیشت.سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە ”شانشینی یەکگرتوو، پەیوەندییەکی دێرینی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی هەیە و خۆشحاڵم کە پەیوەندییە مێژووییەکەمان، ئەمڕۆ لە هەر کاتێک زیاتر بەهێزترە، بەها و بوارەکانی هاوکار ...

سەرۆکی حکومەت: بەردەوام دەبین لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD) - ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی نۆڤێمبەر( تشرینی دووەم) ، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، قۆناخی دووەم و سێیەمی شەقامی 150 مەتری لە هەولێر كرایەوە.سەرۆکی حکومەت لە ڕێوڕەسمەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا کە دروستكردنی ئەم پڕۆژەیە ئاسانكارییەكی زۆر دەكات بۆ هاووڵاتیان، بەتایبەتی ئەوانەی لە پارێزگاكانی دیکەی وەكو د ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی چین لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 22ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە تسوی وی باڵیۆزی چین لە عێراق کرد.باڵیۆزی چین، ستایشی هاوکاری و هەماهەنگیی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و برەودان بە وەبەرهێنان و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و چین.سەرۆکی حک ...

سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕووداوەکانی تەقینەوەی غاز دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- سەربەلەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 22ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هۆکاری ڕووداوەکانی تەقینەوەی غاز لە سلێمانی و دهۆک کرد. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکە، سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی قووڵی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییەکان کرد و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارانی ڕووداوەکان خواست.سەرۆکی ...