Skip to the content

ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ئەمڕۆ سوپای عێراق بۆ جارێکی تر لە دەوروبەری کەرکووک و بە تایبەتی گوندی شەناغە و چوار گوندی دیکەی سەر بە شارەدێی سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک، ڕێگری لە جووتیارانی کورد کرد بچنە سەر زەوییەکانیان.ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرەوپێشچوون هەبووە لە نەهێشتنی شوێنەواری بڕیارەکانی ڕژێمی پێشوو لە گۆڕینی دیموگرافیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و دەستبەسەرداگرتنی زەوی و موڵکی خەلڵ ...

سەرۆکی حکومەت هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 2/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلاميی ئێران بۆ کاروباری سیاسی کرد. لە دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلاميی ئێران تاوتوێ کرا و جەخت لە برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە، بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری وزە و ژێرخانی ئیمارات کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دوبەی، لەگەڵ سوهەیل ئەلمەزروعی، وەزیری وزە و ژێرخانی ئیمارات کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی لەنێوان هەردوولا لە بواری وزە و پێشخستنی ژێرخانی ئابووری تاوتوێ کرا. سەرۆکی حکومەت کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی حکومەت لە بواری و ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، هەردوولا جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوار ...

یادداشتێکی لەیەکتێگەیشتن لە نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان تایبەت بە ئاڵوگۆڕ و پێشخستنی توانا کارگێڕییەکان واژۆ کرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/12، لە پەرواێزی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، بە سەرپەرشتيی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەمەد قرقاوی، وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات و سەرۆکی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان، یادداشتێکی لەیەکتێگەیشتن لەنێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات لە بواری ئاڵوگۆڕی شارەزایی و نوێکردنەوەی کاروباری حکومەتداری واژۆ کرا. یادداشتەکە نوێ ...

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری وەبەرهێنانی ئیماراتی کۆبووەوە

وانەبێژان ڕۆڵی پێشمەرگەیان لە پابەندبوون و جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییەکان بۆ ڕێگری و دژایەتيی ئەم کێشە مەترسیدار و زیانبەخشە بە ئەرکێکی نیشتمانی دانا.