Skip to the content

سەرۆکی حکومەت بەخێرهاتنەوە و پێشوازی لە تیمی فریاگوزاريی هەرێمی کوردستان دەکات

سەرۆکی حکومەت:
بەردەوام دەبین لەوەی دەستی یارمەتی بۆ هەر كەسێكی لێقەوماو لە هەر شوێنێك كە پێمان بكرێت، درێژ بكەین.

 

سەرۆکی حکومەت بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو حەمید ئەفەندی کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 2/19 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوررستان ، لە شاری هەولێر، بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو حەمید ئەفەندی وەزیری پێشووتری پێشمەرگە و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان کرد.سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکارەکەی کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن . ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتەوە هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، دوای بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە شاری دوبەی لە ئیمارات و دیداری لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا لە پاریس ، گەڕایەوە هەولێر.سەرۆکی حکومەت لە ئیمارات ، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆکی ئیمارات شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیران ...

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی فەرماندەی تێکۆشەری ناسراوی کوردستان حەمید ئەفەندی

بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە ، هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و فەرماندەی ماندوونەناسی هەر دوو شۆشی ئەیلوول و گوڵان و تێکۆشەری ناسراوی کوردستان و وەزیری پێشووتری پێشمەرگە ، مامۆستا حەمید ئەفەندی-م پێگەیشت . حەمید ئەفەندی ، یەکێک لە پێشمەرگە ئازا و بەوەفاکانی کوردستان بوو، کە بەشداری لە چەندین داستانی پڕ لە قارەمانیێتی پێشمەرگەی کوردستان کردووە و هەموو تەمەنی خۆی لە پێشمەرگایەتی و بە ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە خاوەنکاران و وەبەرهێنەری فەرەنسی کۆبووەوە

ئەمڕۆ هەینی 2/17 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ فەرەنسا،لە نووسینگەی سەرەکی دەزگای بازرگانیی فەرەنسی بۆ کۆمپانیا فەرەنسییەکان Mouvement des entreprises de France (MEDEF) لە شاری پاریس ، لە گەڵ ژمارەیەک خاوەنکار و وەبەرهێنەر و بازرگان و نوێنەری چەندین کۆمپانیای فەرەنسی کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر بارودۆخ ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی شارەوانیی پاریس کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/16 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانی پاریسی کرد و لەلایەن سەرۆکی شارەوانی پاریس ئان ئیدالگۆ پێشوازی لێکرا. سەرۆکی شارەوانی پاریس، خۆشحاڵی خۆی بەسەردانی سەرۆکی حکومەت دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە کوردستان ، پێگەیەکی تایبەتی لە دڵی فەرەنسییەکاندا هەیە و باسی لە سەردانەکانی بۆ هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەییشی بۆ ئەنجامدا ...