Skip to the content

ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە ماوەی ڕابردوودا باری تەندروستیی بەڕێز دکتۆر کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتیەکان جێگیر نەبووە، بۆیە چەندین جار بە مەبەستی چارەسەری مۆلەتی وەرگرتووە. ئێستاش دووبارە بەڕێزیان بە مەبەستی چارەسەری، بە نیازە سەردانی دەرەوە بکات و پرۆسەی چارەسەریشی کاتی زیاتری پێویستە. لە بەر ئەو هۆیە بەڕێزیان بە ویستی خۆی، دەست لە کار کێشانەوەی ئاراستەی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی هۆڵەندا کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئایاری 2022 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان ، لە داڤۆس ، لە گەڵ سیخرێد کاخ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی هۆڵەندا کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا، برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا تاووتوێ کرا. بەتایبەتی هەماهەنگیی و هاریکاری لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پشتگیریکردنی کەرتی کشتوکاڵ ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی ئیمارات کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئایاری 2022 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان ، لە چەند دیدارێکی جیادا لە داڤۆس ، لە گەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی (ئیمارات ) کۆبووەوە کە بریتی بوون لە محەمەد عەبدوڵڵا قرقاوی وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیران و عەبدوڵڵا بن تۆق وەزیری ئابووری و سانی ئەلزیودی وەزیری بازرگانی دەرەوە.لە ک ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئوردن کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئایاری 2022 لە داڤۆس، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەیمەن ئەلسەفەدی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردن کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوکۆ دەربارەی پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن کرا و گرنگیی فراوانکردنی دەرفەتەکانی پەیوەندی و هەماه ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئایاری 2022 لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نایف ئەلحەجرەف ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی سیاسی عێراق و پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەنداو لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستا ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 23 ی ئایار2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لە داڤۆس، لەگەڵ فاتیح بیرۆڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دەرفەتەکانی هاریکاری و هەماهەنگیی لە نێوان ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا لە بواری ڕاهێنان و کاروباری تەکنیکی و سوود و ...