Skip to the content

سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق كۆبووه‌وە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/30، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، لەبەغدا، له‌گه‌ڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق كۆبووه‌وه‌.له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخى ئه‌منيى عێراق بەگشتی و ڕووبەڕووبوونەوەی مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر کرا و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا.ڕاوێژكارى ئا ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/30، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و بەرپرسانی دیکەی حکومەتی فیدراڵ و سەرکردە و بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق گەیشتە بەغدا. لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە تاووتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنيی عێراق، گفتوگۆ لەبارەی پێویستيی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەر ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/29 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گلێن مایڵز باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆر لەسەر ناوچەکە.پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فی ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی کۆریا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/29، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە چۆی سونگ سوو، باڵیۆزی کۆریای باشوور لە عێراق کرد.لە کۆبوونەوەدا کە سینچۆل لیم، کونسولی گشتیی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، جەخت لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆریا کرايه‌وه‌.باڵیۆزی کۆماری کۆریا، ستایشی دیدگه‌ی سەرۆکی حکومەتی کرد لە کارکردن بە ئاراستەی بەرەوپ ...

سەرۆکی حکومەت: دەمانەوێ سۆران بکەینە ناوچەیەکی گەشتیاری جیهانی

ئەمڕۆ سێشەممە 5/28 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی کرد و لەگەڵ سەرپەرشتیار و قائیمقامەکان و بەڕێوەبەری ناحیەکان و بەڕێوەبەرانی دیکەی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆبووەوە. سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی دەڤەرەکە و خەبات و قوربانیدانەکانی خەڵکی ئەم ناوچەیە کرد و گوتی لە ڕووی کشتوکاڵ و بازرگانی و گەشتوگوزارەوە, ئەم ناوچەیە دەرفەتی ...

سەرۆکی حکومەت: بەرنامە و پلانی حکومەت ئەوەیە بە تەنیا گرنگیی بە سەنتەری پارێزگاکان و شارە گەورەکان نەدرێت، بەڵکو پێویستە شارۆچکە و دێهاتەکانیشمان ببووژێنینەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 5/28 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوەرەسمێکدا بەردی بناخەی چوار پڕۆژەی لە شاری سۆران لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دانا. پڕۆژەکان بریتین لە ڕێگەی دووسایدی چل مەتری هۆڵی بۆنەکان-شەهیدانی ئازادی، بەرزە پردی دەروازەی سۆران لەگەڵ جوانکاری ڕێگەی سەرەکی ،پارکی نیشتمانیی سۆران ، پارکی ناوشار.هەروەها کردنەوەی ئەکواپارک لە کۆمەڵگەی گەشتیاری پانک ل ...