ئهمڕۆ سێشەممە 9/3، مەسرور بارزانی، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له تۆماس سەیلەر، باڵيۆزى يهكێتيى ئهوروپا لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا کە رادو بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە هەولێر ئامادەی بوو، بیروڕا لە بارەی بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا. هەروەها گفتوگۆ لەبارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری دارایی و سیستەمی بانکی و بەرەن ...
سهرۆكی حکومەت سەرپەرشتیی واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی بازرگانی لە نێوان بهريتانيا و هەرێمی کوردستان دەکات
ئهمڕۆ سێشەممە 9/3، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێکی بەریتانی کرد، بە سەرۆکایەتيی ئۆلیڤەر کریستیان، کۆمسیاری شای بەریتانیا بۆ کاروباری بازرگانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پاکستان.لە دیدارەکەدا کە ئەندرو بیزلی، كونسوڵى گشتيى شانشینی یەکگرتوو له ههرێمى كوردستان ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی بەریتانیا و هەرێمی کوردس ...
سەرۆکی حکومەت: هەرێمی کوردستان، هەنگاوی باشی بەرەو بەدیجیتەڵکردنی کاروبارەکانی حکومەت ناوە
ئەمڕۆ سێشەممە 2024/9/3، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگە و کۆنفرانسی HITEX لە شاری هەولێر کردەوە.دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەت بەشەکانی پێشانگەکەی بەسەر کردەوە ، لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوە دا کە بە ئەليکترۆنیکردن کاروبارەکانی حکومەت و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، یەکێک لە ئامانجەکانی کابینەی نۆیەم بووە لەپێناو بەرزکردنەوە و خێراترکردنی ئاستی خزمەتگوز ...
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگە و تێکۆشەری ناسراو فەریق عەلی عوسمان مێرگەسۆری، پرسه و سهرهخۆشى قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە بەڕێز و خەباتکارەکەی دەکەم و هاوخەمیانم. خواى مهزن گيانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنهوايیش بە هەمووان ببەخشێت. مەسرور بارزانىسهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان ...
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی تایلاند لە ئوردن و عێراق دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 8/28، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە سوپارک پرۆنگسورە، باڵیۆزی شانشینی تایلاند لە ئوردن و عێراق کرد. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا کرا. باڵیۆزی تایلاند ئاماژەی بە مەبەستی سەردانەکەی دا، کە لەگەڵ شاندێکی بازرگانیی تایلاندی هاتوون، بۆ برە ...
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی پاکستان دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 8/27، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد زیشان ئەحمەد، باڵیۆزی پاکستان لە عێراق کرد.لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و پاکستان ئاڵوگۆڕ کرا.لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ڕەوەندی پاکستانی لە هەرێم و دەرفەتەکانی کردنەوەی کونسولخانەی پا ...