Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە نووری مالیکی دەکات بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی ئەمڕۆ یەکشەممە (16ی کانوونی دووەمی 2022) لە پەیامێکدا، پیرۆزبایی لە نووری مالیکی کرد بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی. ئەمەش دەقی پەیامەکەیە: بەڕێز نووری مالیکیئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی؛ بەبۆنەی سەرکەوتنی 18مین کۆنگرەی حزبی دەعوەی ئیسلامی و هە ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارک برایسن ریچاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد .لە کۆبوونەوەکەدا کە دەیڤد هانت، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و هەوڵە ...

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- پێشوازییەکی گەرم لە بڕیاری یەکێتی ئەوروپا دەکەم بۆ لابردنی عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانەی کە مەترسی زۆری سپیکردنەوەی پارەیان لە سەرە. لەم ساڵانەی دواییدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەبەغدا، بەهەماهەنگیی لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، پێکەوە کاریان کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی باربووکردنی دارایی تیرۆر و تۆڕەکانی ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 9 ی کانوونی دووەم ( یەنایەر)ی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبوسی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکومەت هیوای سەرکەوتنی بۆ محەمەد حەلبوسی خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو خزمەتکردنی گشت ها ...

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ھاتنی ساڵی نوێی زایینی 2022

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی2022،گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و گشت هاونیشتمانییانی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەزری شەهیدان دەکەم. هیوادارم ساڵی نوێ، هەڵگری خێر و خۆشی و ساڵی کامەرانیی و خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی هەموو ناخۆشی و قەیران و نەهامەتییەک بێت . ساڵی ...

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح ( د.خ)

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح ( سڵاوی خوای لێبێت)، پیرۆزبایی لە سەرجەم کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ڕۆژانی جەژن، لە خۆشی و شادی و ئارامیدا بەسەر ببەن.لەم بۆنە پیرۆزەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لە سەر پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبوردەیی و پاراستن ...