Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە گەڵ شێخ محەمەد بن زاید کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له‌ شاری ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات، لە گەڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید، جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئیمارات کۆبووەوە .‌لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی عێراق وهەرێمی کوردستان لە گەڵ ئیمارات و پرۆسەی سیاسیی لە عێراق ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەبوزەبی

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2022، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی (ئیمارات) و لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا و بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازی لێکرا. ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیمارات دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2022، بە سەردانێکی فەرمی بەرەو میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی (ئیمارات) بەڕێکەوت.لەو سەردانەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان و شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان وەزیری دەرەوە و گەورە بەرپرسانی دیکەی ئیمارات کۆدەبێتە ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسولی گشتیی کۆریای باشوور دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 24 ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە چۆی کوانژین کونسولی گشتیی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد کە بۆ ماڵئاواییکردن و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.سەرۆکی حکومەت بە پێزانینەوە ئاماژەی بە ڕۆڵی کونسولی گشتیی کۆریای باشووری کرد لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی ه ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دادی لوبنان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 24 ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دادوەر هنری خووری وەزیری دادی لوبنان و شاندێکییاوەری کرد کە لە سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ريى لوبنان و ياريده‌ده‌ر‌ى ئه‌منيدارى گشتيى كۆمكارى عه‌ره‌بى پێکهاتبوو . شاندی لوبنانی جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و لو ...

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدرال : سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر سوپای عێراق سەرکۆنە دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 21ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی فیدرال ، بە توندی هێرشی تیرۆریستی چەکدارانی داعشی بۆ سەر سوپای عێراق لە پارێزگای دیالا سەرکۆنە کرد .لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکومەت وێڕای شەرمەزارکردنی پەلامارە تیرۆریستییەکە، پرسە و ه ...