Skip to the content

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئێوارەی دوێنێ لە شارۆچکەی جندرێسی سەر بە شاری عەفرین، لە لایەن چەند کەسێکەوە ، هێرش کرایە سەر ئاهەنگگێڕان و ئاگرهەڵکردن بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لە ئەنجامدا بە داخێکی زۆرەوە، چوار هاووڵاتی کورد شەهید کران. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەین و هاوخەمیانین و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.  بە توندترین شێوەش، ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەین و داوا لە بەرپرسانی ن ...

سەرۆکی حکومەت : زۆر هەوڵیاندا کە کوردستان و ئابووری کوردستان هەرەس بهێنێت، بەڵام نەیانتوانی

ئەمڕۆ دووشەممە 20/٣ بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە باڵیۆز و دیپلۆماتکاران و هاووڵاتییان، لە ئاهەنگێکی جەماوەریدا لە شاری هەولێر، ئاگری نەورۆز هەڵکرا.لە گوتارێکدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی رابردوو، زۆر هەوڵیاندا ئابووری کوردستان هەرەس بهێنێت سەقامگیرییەکەی تێکبچێت، بەڵام ...

سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکەن

بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوو پەیامی پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی فیدراڵەوە پێگەیشت. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و تێیدا هاتووە: گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان دەکەم و هیوادارم ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خێر ...

سەرۆکی حکومەت پەیامێکی پیرۆزبایی لە وەزیری دەرەوەی تورکیا پێگەیشت

دەمەوێت سوپاستان بكەم كە دوابەدوای كارەساتی بوومەلەرزە ئازاربەخشەكەی وڵاتەكەمان، لە نزیكەوە هەموو هێمای ئەو هەستە بەرزانەی نەورۆزتان بۆ ئێمە دەربڕی

 

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز

بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کوردستانييان، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەس و کار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم. هیوادارم لە خۆشی و شادی و ئارامیدا، ڕۆژانی جەژن و پشوو بەسەرببەن. لە هەمانکاتدا، داوا لە هاونیشتمانییان دەکەم، لە کاتی گەشت و سەیرانەکانیاندا، پاک و خاوێنی ژینگ ...

سەرۆکی حکومەت : ڕێگە نادەین هیچ هێزێك ڕێگەی پێشكەوتنی كوردستانمان لێ بگرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە 3/19 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بە ئامادەبوونی چەندین باڵیۆز و کونسول و نوێنەرانی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، هوتێلی حیات ریجینسی و گوڵان مۆڵ-ی لە شاری هەولێر کردەوە. سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا ڕایگەیاند کە كوردستان نەك تەنیا بۆ خەڵكی كوردستان جێی خێر و بەرەكەتە، بەڵكوو بۆ هەموو خەڵكی عێراق و هەموو ناوچەكەش دەبێتە نموونەیەكی سەركەوتوو ...