ئەمڕۆ سێشەممە 2/7 , سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، بەبۆنەی 29هەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی ، پیرۆزبایی لە سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد .لە پەیوەندییەکەدا ، سەرۆکی حکومەت ، وێڕای پیرۆزبایی ، هیوای سەرکەوتنی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی خواست لە پێناو داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکان ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 2/2 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مايك برايسن ريچاردسن باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق كرد.تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و گرنگیی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن.سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی هاوهەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان بە ئاراستەی داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە ...
سەرۆکی حکومەت په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له هاوئاهەنگکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریقا پێگه‌یشت
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەمە 1/26 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە برێت مەکگورک، هاوئاهەنگکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریقا پێگەیشت.لە پەیوەندییەکەدا، برێت مەکگورک ، تیشکی خستە سەردانی ئەم دواییەی بۆ بەغدا و هەولێر و گفتوگۆکانی سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ...
سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى له كونسولى نوێى به‌ريتانيا دەکات
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 1/26 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ڕۆزى كهيڤ كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان كرد. سه‌رۆكی حکومەت پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونی لێکرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و هەموو پشتگيرييه‌كى حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کونسوڵی نوێ دەربڕی لە پێناو برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی بەهێزی نێوان بەریتانیا و هەرێمی ک ...
سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی له شاندێكى ئه‌ڵمانى دەکات
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 1/26 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له تۆبياس ليندنهر وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا و شاندێكى ياوه‌رى كرد. وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا، کورتەیەکی دەربارەی ئامانجی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو، ئاماژەی بە پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرد و خواستی وڵاتەکەشی ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له هاوئاهەنگکاریی تایبەتی سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌مه‌ريكا پێگه‌یشت
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئامۆس هۆکستین هاوئاهەنگکاریی تایبەتی سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌مه‌ريكا بۆ ژێرخانى جيهانى و ئاسايشى وزه پێگەیشت.لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکومەت باسی لە دوا سەردانی خۆی کرد بۆ بەغدا لە ڕۆژی 1/11 و کۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای ...