Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەکات

سەرۆکی حکومەت : دەبێ زۆر گرنگی بە ڕێگاوبانەکان و دروستکردنی ڕێگەی دووساید لە نێوان پارێزگاکان و شارەکانی هەرێم بدرێت و بە شێوەیەکی پێشکەوتوو و بە پێی مەرج و ستانداردی نێودەوڵەتی بێت. پێویستە کار لە سەر بووژاندنەوەی زیاتری گوند و دێهاتەکانی کوردستان بکرێت و بژێوی گوندنشینانیش باشتر بکرێت. هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی سەردانەکانیدا بۆ وەزارەت و فە ...

شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 11ی حوزەیرانی 2022 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ، پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەڵال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.لە کۆبوونەوەکەدا کە مەحمود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئ ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 9 ی حوزەیران، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا کرد کە لە هەردوو پەرلەمانتار ماکس لوکس و قاسم تاهر ساڵح پێکهاتبوو. لە دیدارەکەدا، شاندی پەرلەمانی ئەڵمانیا، بە توندترین شێوە، سەرکۆنەی هێرشی تیرۆریستی دوێنێ شەوی سەر شاری هەولێریان کرد و ئاماژەیان بە پێگەی گرنگی هەرێمی کورد ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: دەمانەوێت لاوە بەهرەدارەکانمان، هاوکارمان بن لە بنياتنانی کوردستان

* پەروەردە و زانست، بە بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس، کۆتایی نایەت. هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 7ی حوزەیرانی 2022 ، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزرێنەر و سەرۆکی بۆردی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک، ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییانی زانکۆی ئەمەریکی بەڕێوەچوو. ...

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ردی بناخەی سێ پڕۆژه‌ی کشتوکاڵی له‌ دهۆك داده‌نێت

سەرۆکی حکومەت: پێویستە بگەینە ئەو ئاستەی دڵنیابین، کە ئاسایشی خۆراک لە هەرێمی کوردستان دابین ده‌کرێت هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 7ی حوزەیران، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،  بەردی بناغەی سێ پڕۆژەی گرنگی کشتوکاڵی و پیشەسازی خۆراکي لە قەزای سێمێل-ی پارێزگای دھۆک دانا. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناخەی هە ...

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی د.عەزیز گەردی

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی ناسراوی کوردستان د.عەزیز گەردی-م بیست. مامۆستا عەزیز گەردی ، ڕۆشنبیرێکی گەورە و بەتوانا و خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێز و خۆشەویست و ڕێزلێگیراوی کوردستان بوو ، هەموو تەمەنی خۆی بە نووسین و لێکۆڵینەوە و وەرگێڕان و خزمەتکردنی ئەدەب و ڕۆشنبیریی کوردی بەخشی. پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆم ...