مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بە بۆنەی ساڵیادی شاڵاوەكانی ئەنفال داوای بنبڕکردنی ئەو هزرە شۆڤێنی و رەگەزپەرستییە كرد کە لە پشت ئەنجامدانی تاوانی جینۆسایدی ئەنفالن و ھەروەھا پێداگیریشی لەسەر پێویستیی قەرەبووكردنەوەی کەسوکاری قوربانیانی ئەم تاوانە كرد.
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قیامە
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا، جەژمی قیامە لە ھاووڵاتییانی مەسیحی پیرۆز كرد و پێداگری لەسەر پێكەوە ژێانی ئاشتیانە لە ھەرێمی كوردستان و پێویستیی پابەند بوون بە رێكارەكانی خۆپاراستن لە نەخۆشیی فایرۆسی كۆرۆنا كرد.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پشتیوانیی لە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو مستەفا کازمی دەکات
رۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٠/٤/٩ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق، پشتیوانیی خۆی بۆ راسپاردنی دەربڕی.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی یەکەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکات
رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/٤/٨ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە سەرپەرشتی یەکەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کرد.
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی و جەژنەکانی ئەکیتۆ
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا، سەری ساڵی بابلی (ئاشووری- کلدانی) و جەژنەکانی ئەکیتۆ لە ھاووڵاتییانی کلدانی و ئاشووری و سریانی پیرۆز دەكات و پێداگیریشی لەسەر پێكەوەژیانی ئاشتیانەی ئایین و نەتەوەکان لە ھەرێمی كوردستان دەكات.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابووری و جێبەجێکردنی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات
دوای نیوەڕۆی رۆژی شەممە ٢٠٢٠/٣/٢٨ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسێكەوە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابووری و جێبەجێکردنی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای کرد.