ئەمڕۆ چوارشەممە 7/3، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پیتەر شتێپانیک، باڵیۆزی کۆماری چێک لە عێراق کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو. سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە. هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست. باڵیۆزی چێک پێزانینی خۆی بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەن ...
سەرۆکی حکومەت؛ پێشوازی لە ڕوونکردنەوەی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدراڵی دەکەم سەبارەت بە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە ڕوونکردنەوەکەی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدراڵی دەکات و جەخت دەکاتەوە کە ئەم پێشکەوتنەی ئەمڕۆ، زیاتر هانمان دەدات تا پرۆسەی هەژماری_من خێراتر بکەین و بەڵێنەکەمان جێبەجێ بکەین کە تا کۆتایی ئەمساڵ، یەک ملیۆن مووچەخۆر ببن بە خاوەن هەژماری بانکی. هەروەها دڵنیایی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر ...
سەرۆکی حکومەت: پشتیوانیی خۆمان بۆ داخوازییە ڕەواکانی خوشک و برا ئێزدییەکانمان دووپات دەکەینەوە و پێویستە کۆتایی بە دۆخی نائاسایی شنگال بهێنرێت و ڕێککەوتننامەی شنگال وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت
ئەمڕۆ سێشەممە 7/2 ، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێورسمی ڕاگەیاندنی بەرنامەی پاڵپشتی دارایی بۆ ڕزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش ، لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو. لە ڕێورەسمەکەدا سەرۆکی حکومەت گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا کە دوای دە ساڵ لەم کارەسات و کۆمەڵکوژییەدا ، کەچی هێشتا بارودۆخی دەڤەری شنگال ئاسایی نەبووەتەوە و بەهۆی خۆسەپێنی میلیشیا ...
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ کەسایەتییەکانی هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان کۆبووەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 6/30 ، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگەی هەڵەبجە ، لە هاوینەهەواری ئەحمەد ئاوای سەر بە قەزای خورماڵ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییەکانی هەڵەبجە و سەید سادق و پێنجوێن و هەورامان و شارەزوور کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت لە گوتەیەکدا ئاماژە بە گرنگیی ناوچەی هەورامان کرد کە مێژوویەکی دیاری لە خەبات و تێکۆشان ...
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ پارێزگار و قائیمقامەکانی پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 6/30 کاتژمێر 11:00 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری سلێمانی ، سەردانی باڵاخانەی پارێزگای سلێمانی کرد و لەلایەن هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لێکرا. لە کۆبوونەوەیەکدا کە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و جێگرەکانی پارێزگا و قائیمقامەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی ئامادەی بوون، پارێزگاری سلێمانی، وێڕای بەخێرهێنانی سەرۆکی حکومەت ، ڕاپۆرتێکی ...
سەرۆکی حکومەت: پێویستە هەرچی زووە ڕێکارەکانی بە پارێزگەبوونی هەڵەبجە تەواو بکرێن و لەسەر ئاستی فیدراڵیش بە شێوەیەکی فەرمی، وەک پارێزگەیەک مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجە بکرێت و بودجەی پەرەپێدانی بۆ تەرخان بکرێت
ئەمڕۆ یەکشەممە 6/30، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا لە پارێزگەی هەڵەبجە، بەردی بناخەی سایلۆی هەڵەبجەی دانا.پڕۆژەی سایلۆی هەڵەبجە بە گوژمەی (27,203,220,000) دینار لە لەلایەن هەر دوو کۆمپانیای ئەدمین و (ABP TDS) جێبەجێ دەکرێت.سەرۆکی حکومەت لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوە دا کە هەرچەندە زیاتر لە دە ساڵ دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری بە پارێز ...