رۆژی هەینی ٢٠٢٠/٢/١٤ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئەنێگرێت کرامپ کارنباور لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کۆبووەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە
رۆژی هەینی ٢٠٢٠/٢/١٤ لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مایک پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆبوونەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بولگاریا کۆدەبێتەوە
رۆژی هەینی ٢٠٢٠/٢/١٤ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ، لەگەڵ بۆیکۆ بۆریسۆڤ سەرۆک وەزیرانی بوڵگاریا کۆبووەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میونشن پێشوازی لە وەزیری بەرگری عێراق دەکات
رۆژی هەینی ٢٠٣٠/٢/١٤ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری میونشن پێشوازیی لە نەجاح شەمەری وەزیری بەرگری عێراق کرد
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری وزەی ئەمەریکا کۆبووەوە
رۆژی هەینی ٢٠٢٠/٢/١٤ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میونشنی ئەڵمانیا لەگەڵ دان برولیێت وەزیری وزەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆبووەوە
ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە لە بارەی شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی
جەماوەری خۆشەویستی شاری هەڵمەت و قوربانی ئاگادار دەکەینەوە، کە لە دوای پێداچوونەوەی لێژنە تەکنیکیەکانی پەیوەندیدار بە پرۆژە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان و بە ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان، زۆرێک لە پرۆژەکان ئامادەی جێبەجێکردن کراون، لەوانەش پرۆژەی شەقامی سەدمەتریی سلێمانی لە لایەن بەرێز سەرۆکوەزیرانەوە بە هەمان دیزاینی خۆی ڕەزامەندیی لەسەر دراوە و لەم نزیکانە و دوای گونجاوبوونی کەش و هەوا و ئامادەکارییە بەراییەکان، دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت. لە هەمان کاتدا ئامادەکاری بۆ خستنەگەڕی پرۆژەی دیکە لە پارێزگای هەلەبجەش دەکرێت، لەوانەش پرۆژەی پردی تووەقوتە کە هەڵەبجە و دەربەندیخان بەیەکتر دەبەستێتەوە.