Skip to the content

سەرۆکی حکومەت: ئامانجی سەرەکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتکردنی هاووڵاتییانە

ئەمڕۆ یەکشەممە 7/20، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قۆناخی یەکەمی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاوی بۆ شاری هەولێر كردەوە.لە گوتارێكدا كە لە ڕێورەسمی كردنەوەی پرۆژەكە پێشكەشی كرد، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سوپاسی هەر لە كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەكە ( هێمن گرووپ) و وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد، هەروەها داوای لە هاووڵا ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەکات

ئەمڕۆ شەممە 7/19، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆز ستیڤن ڤەیگن، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.لە کۆبوونەوەکەدا، کە ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا.باڵیۆز ڤەیگن، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ قەوارەی فیدراڵی و هەرێمی کوردستانێک ...

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێناو بەرژەوەندی و کەمکردنی فشار لە سەر خەڵکی کوردستان، هەموو نەرمییەکی نواند و پابەندییەکانی خۆی بە تەواوی جێبەجێ کرد و دوای هەوڵ و گفتوگۆیەکی زۆر ، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵیش ، ڕەزامەندی لەسەر لەیەکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ دا. پێشوازیی لەو هەنگاوە دەکەین و چاوەڕوانین حکومەتی فیدراڵ ، مووچە و ...

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازیی له‌ باڵيۆزى توركيا دەکات

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە‌ 7/17، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوای لە ‌ ئانل بۆرا ئينان، باڵيۆزى توركيا له‌ عێراق کرد.لە کۆبوونەوەدا کە ئەرمان تۆپچو، کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، وێڕای گفتوگۆکردن لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێویستیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تورکیا و ...

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

زۆر خەمبار بووم بە بیستنی کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە شارى کوت. پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازم . وەک هەمیشە دەرگای هەرێمی کوردستان بۆ هەموو لێقەوماوان کراوەیە و وەزارەتی تەندروستیی هەرێم و هەموو دامودەزگاکانمان ئامادەن بۆ چارەسەری برینداران و پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەکی پێویست. مەسرور بارزانیس ...

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی لە وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا دەکات‌

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7/16، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ هانۆ پێڤكور، وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا كرد.له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا، پەرەپێدانی په‌يوه‌ندیی دوولایەنە، به‌تايبه‌تى له‌ بواری ئه‌منى و به‌رگريدا تاووتوێ کرا. سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانی و هاریکاریی ئيستۆنيای بۆ‌ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش کرد.وه‌زيرى به‌رگر ...