ئەمڕۆ دووشەممە 2/26، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەیەکی دۆستانەدا، گفتوگۆ لەبارەی چەندین تەوەری جێی بایەخی هاوبەش و پەیوەندیدار بە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا. لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئ ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەمەریکا
ئێوارەی ڕۆژی شەممە 2/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتێکی فەرمی گەیشتە واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. سەرۆکی حکومەت بەسەرۆکایەتیی شاندێکی حکومی، چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا لە کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس دەبێت.تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوا ...
سەرۆکی حکومەت کۆمەڵگەی خۆراکیی ڕاسان بەسەر دەکاتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/22, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگەی هەڵەبجە، سەردانی کۆمەڵگەی خۆراکیی ڕاسانی لە سەر ڕێگەی سەرەکی سیروان-هەڵەبجە کرد و کارگەی ڕۆنی زەیتوونی ڕاسان و بەشەکانی دیکەی کۆمەڵگەکەی بەسەرکردەوە. ...
سەرۆکی حکومەت: پێویستە هەڵوێستی توندمان هەبێت بۆ ناچارکردنی حکومەتی فیدراڵ بۆ قەرەبووکردنی کەسوکاری شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو کوردستان
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/22, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەردانی پارێزگەی هەڵەبجە کرد و دوای بەسەرکردنەوەی مۆنیۆمێنتی هەڵەبجە و دانانی تاجە گوڵینە، لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، بەردی بناخەی ڕێگەی هەڵەبجە - تووەقوت - قلیجە و پردی تووەقوی دانا.لە ڕێورەسمەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت لە ڕێورەسمەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و جەختی لەوە ...
لە کۆبوونەوەیەکدا بە سەرپەرشتی سەرۆکی حکومەت کۆمەڵێک بڕیار بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی هەڵەبجە دەدرێن
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگەی هەڵەبجە، لە باڵاخانەی پارێزگە سەرپەشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد.لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەڵەبجە و جێگرەکانی و قایمقام و بەڕێوەبەری ناحییەکانی سنووری پارێزگاکە ئامادەی بوون ، گفتوگۆ لەباری دۆخی خزمەتگوزاری پارێزگاکە و ...
سەرۆکی حکومەت یەکەم تابلۆی ئۆتۆمبێلی ژمارەی هەڵەبجە بە هاووڵاتییەکی شارەکە دەبەخشێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/22 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگەی هەڵەبجە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجەی کرد و یەکەم تابلۆی ئۆتۆمبێلی ژمارە (23 A10000) ی تایبەت بە پارێزگەی هەڵەبجەی بە هاووڵاتییەکی شارەکە بەخشی. ...