Skip to the content

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە وەزیری پێشمەرگە دەکات

ئەمڕۆ شەممە 12/30 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە وەزیری پێشمەرگە شۆڕش ئیسماعیل کرد بۆ کۆچی دوایی خوشکی.سەرۆکی حکومەت هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت. وەزیری پێشمەرگە، بە ناوی خۆی و بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینیی خۆی بۆ پەیوەندی ...

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵلا دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 12/26 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵلا کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت. هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵلا، سوپاس و پێزانینی ...

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی کەسایەتیی کۆمەڵایەتیی ناسراو لالە سەرحەد خەلیفە یونس دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای دلۆڤان گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح

بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم لە خۆشی و شادی و ئارامیدا، ڕۆژانی جەژن و پشوو بەسەر ببەن.لەم بۆنە پیرۆزەدا، پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان دووپات دەکەینەوە. جەژنتان پیرۆز بێت و هەم ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 12/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەبدولکەریم عەبد فازڵ، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کرد. لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا. ...

سه‌رۆكی حکومەت لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا کۆبووەوە

مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ڤیکتۆریا نولاند، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا كه‌ ئەلينا ڕۆمەناوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا لە عێراق ئامادەی بوون، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا. تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە پێویست ...