ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانییە ( بەخدێدا) کە بووە هۆی گیان لەدەستدان و سووتانی سەدان کەس، زۆر خەمباری کردین .پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم، خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات . هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم .دوێنێ شەو لەگەڵ ڕوودانی ئەم کارەساتە، وەزارەت ...
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەت بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام ( د.خ)
به بۆنهی یادی لهدایكبوونی پێغهمبهری ئیسلام حەزرەتی محهمهد( دروودی خوای لهسهر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گشت موسڵمانانی كوردستان و جیهان دهكهم. هیوادارم ئهو بۆنه پیرۆزه، ببێته هۆی گرنگیدان بە بەها و ڕەوشتە بەرزەکانی ئایین و پەرەپێدانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی و خوشەویستی لەنێوان گەلان و ئایینە جیاوازەکان. مهسرور بارزانیسەرۆکی حکومەتی ههرێمی كوردست ...
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی بەریتانیا دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 9/25، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕۆزی کەیڤ کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بۆ ماڵئاوایی و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو .سەرۆکی حکومەت وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی لەمێژینە و دۆستانەی نێوان هەرێمی کورستان و بەریتانیا ، سوپاسی کونسولی گشتی کرد کە لە ماوەی کارکردنیدا، کاری بۆ بەرەوپێشبردن و پتەوکردنی پە ...
سەرۆکی حکومەت: گرنگییەكی زۆر بە بەهێزكردنی سیستەمی بانكی و بزنسە بچووك و مامناوەندەكانی هەرێمی كوردستان دەدەین
ئەمڕۆ دووشەممە 9/25 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا پڕۆژەی ( گەشانەوە) ڕاگەیەنرا کە بریتیيە لە دابینكردنی قەرزی بازرگانی بۆ بزنسە بچووك و مامناوەندەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوانەی دەیانەوێت كارەكانیان گەشە پێ بدەن لە ڕێگەی قەرزی بانكییەوە كە لە ڕێگەی بانكەكانی كەرتی تایبەتەوە پێیان دەدرێت . لە ڕێوڕەسمەکەدا سەرۆکی حکومەت گوتا ...
پرسهنامهيهك له سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستانهوه
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کەسایەتیی نیشتمانپەروەری ناسراوی سلێمانی و کوردستان و پێشمهرگهی تێكۆشهرى شۆڕشى ئهيلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو خدر محهمهدئهمين ئاغا دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوالێخۆشبوو لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و دڵسۆزی کوردستان و برای شەهیدانی قارەمان فەتتاح ئاغا و عەبدوڵلا ئاغا و د.ڕزگار ئاغا بوو. خواى مهزن گيانى خوالێخۆشبوو به بەهەشت شاد بكات و ...
سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا دەکات
ئەمڕۆ شەممە 9/23 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوای لە شاندێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا(ئەنەکەسە) کرد کە لە عەبدولحەکیم بەشار و ئیبراهیم برۆ ئەندامانی ئەنجومەنەکە لە ناو ئۆپۆزیسیۆنی سووریا پێکهاتبوو.لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی و پێشهات و پەرەسەندنەکانی سووریا تاوتوێ کرا . جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا بە شێوەیەکی ئاشتییانە و دابینکردنی ماف و ...