ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا پرسە و سەرەخۆشی لە سەرۆکی ئیمارات شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاند بۆ کۆچی دوایی شێخ سەعید بن زاید ئاڵ نەهیان-ی برای کە دوێنێ شەو بە هۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا. ...
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان
ئەمڕۆ سێشەممە 25 ی تەممووز، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان کرد بەبۆنەی چواردەمین ساڵیادی دامەزراندن و بەشداریکردنی گۆڕان لە پرۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا، ئەمەش دەقی پەیامەکەیە؛ لە چواردەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، پیرۆزبایی لە گشت ئەندام و ھەڵسوڕاو و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم و هيوای سەرکەو ...
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتەوە بۆ بنەماڵەی شەهید عەمید محمد میرزا یونس سۆفی
شەوی رابردوو لە کردەوەیەکی گوماناویدا ئۆتۆمبێلی عەمیدی خانەنشین محمد میرزا یونس سۆفی لە ناو شاری زاخۆدا تەقیەوە و بوو بە هۆی شەهید بوونی ئەم ئەفسەرە ماندونەناسەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان.پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ماڵبات و کەسوکار و هەڤالانی شەهید دەکەم و لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە جێگەی شەهید بەهەشتی بەرین بێت و سەبووری بە کەس و کاری بدات.دامودەزگا پەیوەندیدارەکانم ...
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی
به بۆنهی هاتنی سهری ساڵی نوێی كۆچی ١٤٤٥، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و جیهان دهكهم. لە خوای میهرەبان داواکارم ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی زیاتری کوردستان و ئاشتی و ئارامی بێت لە جیهاندا.لەم یادە پیرۆزەدا، جەخت لە برەودان بە پرەنسیپە ڕاستەقینەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و یەکترقبوڵکردن و هزری میانڕەوی ئای ...
سەرۆکی حکومەت نوێنەری نوێی حکومەتی هەرێم لە ئەمەریکا دەستنیشان دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 7/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، (تریفە عەزیز)ی وەک نوێنەری نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا دەستنیشان کرد. تریفە عەزیز لەم دواییانەدا، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکومەت بوو. پێشتریش بۆ زیاتر لە 25 ساڵ، لە ئەرکی جۆراوجۆردا لە ئەمەریکا لە کەرتی گشتی و تایبەتدا کاری کردووە. هەروەها لە ساڵانی نەوەدەکاندا نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە ...
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بەڕێز دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان: بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو ( تاڤگە عەبدولوەهاب ئەسعەد)م بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...