Skip to the content

هەواڵەکان

ڕێ وڕەسمی بیستەمین ساڵیادی دەرچوونی بڕیاری 1325 ى ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو

لە هۆتێل رۆتانا لە هەولێر لەلایەن ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان بەهاوکاری ئاژانسی (UN-Women)، بیستەمین ساڵیادی دەرچوونی بڕیاری ژمارە 1325ى ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و گفتوگۆکردن لەبارەى پلانی کاری نیشتمانی (ئافرەت، ئاشتی، ئاسایش) بەڕێوەچوو.

پاڵپشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان بۆ سەرخستنی پرۆژەی هونەری دەکەینەوە بۆ خانمان دووپات كرایەوە

بۆ بەرزنرخاندنی کارە هونەرییەکانی لە پرۆژەی مێینە کە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، د. خانزاد ئەحمەد، ئەمڕۆ 5ی تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر)ی 2020 ، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان پێشوازی لە هونەرمەند تارا عەبدولڵاو شاندێکی رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO) کرد.

هەماهەنگی و پەیوەندیەکانی نێوان ئەنجومەنی باڵای خانمان وهاوشێوەکانی لەعیراق گفتوگۆی لەبارەوە کرا

لەمیانی دیداری دا لەگەڵ فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەغدا، د.خانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمانی کوردستان، هاوکاری و هەمانگی و پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لەگەڵ هاوتاو هاوشێوەکانی لەعیراق وەک ئامانجی سەرەکی سەردانەکەیان خستەڕوو.

پرسى کچ وژنانی کەمپی ئاوارە ناوخۆییەکان خرایە بەرباس

لەبەغدا د. خانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی کاروباری خانمان لەلایەن ئیڤان جابرۆ وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراق پێشوازی کرا.

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، بەشداری لە دیداری بەغدا دەکات

لەیادی بیستەمین ساڵەی دەرچونی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ژمارە 1325، دیدارێکی تایبەت بۆ گفتوگۆ لەبارەی پلانی دووەم بۆ خانمان، ئاشتی، ئاسایش، لەبەغدا بەڕێوە چوو.