Skip to the content

هەواڵەکان

ستراتیژییه‌تی نیشتمانی و دانانی پلانی ستراتیژیی نیشتمانی ئافره‌تان بۆ ساڵانی ٢٠٢٣– ٢٠٢٨ تاوتوێ کرا

له‌ چوارچێوه‌ی پرۆگرامی تەكامول  له‌لایه‌ن ئاژانسی USAID ی ئەمریكی،  وۆركشۆپی ستراتیژییه‌تی نیشتمانی و دانانی پلانی ستراتیژیی نیشتمانی ئافره‌تان له عێراقی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان، بۆ ساڵانی ٢٠٢٣– ٢٠٢٨له‌ هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌چوو.

هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان ئەنجومەنی باڵای خانمان و وەزارەتی ڕۆشنبیریی تاوتوێ كرا

د. خانزاد ئەحمەد، ئاماژەی بۆ گرنگی هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان ئەنجومەنی باڵای خانمان و وەزارەتی ڕۆشنبیریی كرد لە بوارەكانی گەشەپێدانی ڕۆشنبیریی و كلتووریی و وەرزشی و پەرەپێدانی تواناكانی لاوان بە گشتی و، كچان بە تایبەتی.

ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان و هه‌ردوو ڕێكخراوی (women for women international) و (GIZ) یاداشتێکی لێکگەیشتنیان واژۆ کرد

یاداشتنامه‌ی له‌یه‌كگه‌یشتن له‌ نێوان ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان و هه‌ردوو ڕێكخراوی  (women for women international) و  (GIZ) واژۆ كرا.

كۆبوونەوەی بۆردی ١٣٢٥ ی هەرێمی كوردستانی عێراق بۆ جێبەجێكردن له‌ هه‌ولێر بەڕێوەچوو

یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی بۆردی جێبه‌جێكردنی بڕیاری ١٣٢٥ له‌ هه‌رێمی كوردستان و پلانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئافره‌ت، ئاشتی، ئاسایش له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو

د. خانزاد ئه‌حمه‌د: هه‌وڵی گه‌شه‌پێدان و تواناسازیی خانمان ده‌ده‌ین

پرسی گه‌شه‌پێدانی خانمان  له‌میانی دیداری نێوان ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و شاندێكی به‌ریتانیی ده‌خرێته‌ به‌رباس

وۆرکشۆپێك ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی مامەڵەکردن لەگەڵ گێچەڵی سێکسی لە شوێنی کاردا به‌ڕێوه‌ چوو

وۆرکشۆپی چۆنیه‌تی مامەڵەکردن لەگەڵ گێچەڵی سێکسی لە شوێنی کاردا، لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان و دەستەی ڕاوێژکاریی یەکێتی ئەورووپا لە عێراق سەركەوتووانە بەڕێوەچوو و تیایدا چه‌ندین بابەتی پەیوەست بە گێچەڵی سێکسی باس كران

بە بڕی (١,٥ ملیۆن یۆرۆ) پڕۆژەیەک بۆ ژنان و کچانی ڕزگاربووی توندوتیژيی سێکسی واژۆ کرا

 ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریى و وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، داد - سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتى، پرێس كۆنفرانسێكى ئه‌نجامدا 

ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و شاندێکی بەریتانیا کۆبوونەوە

بەهێزکردن و رەخساندنی دەرفەتی کار و بوونی ئابووری سەربەخۆ بۆ ئافرەتان جەختی لەسەر کرایەوە

پڕۆژەی "باشتربوونی دەستپێڕاگەیشتن، سەلامەتی، پاراستن و خۆشبەختی ژنان و کچانی ڕزگاربووی توندوتیژی سێکسی و جێندەری لە هەرێمی کوردستان " واژۆ كرا

 ڕێوڕه‌سمی واژۆكردنی پڕۆژەی "باشتربوونی دەستپێڕاگەیشتن، سەلامەتی، پاراستن و خۆشبەختی ژنان و کچانی رزگاربووی توندوتیژی سێکسی و جێندەری لە هەرێمی کوردستان لەرێگەی بەهێزکردنی سیستەمی وەڵامدانەوە" له‌ به‌غداد به‌ڕێوه‌چوو. 

وۆركشۆپێك ده‌رباره‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌زیی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا به‌ڕێوه‌ چوو

له‌ وۆركشۆپێكدا نوێنه‌ری ئاژانسی (unfpa) سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕۆڵی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمانی بۆ هه‌وڵ و كۆششه‌كانیان له‌ بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی  به‌رزنرخاند