دەزگای گشتی كاروباری مین سندوقی سكاڵا دادەنێت لە سەرۆكایەتی دەزگا و گشت بەرێوەبەرایەتیەكان بۆ كارمەندانی هەمیشەی و گرێبەستی دەزگا و لەگەڵ سەرجەم ئەو كۆمپانیا و رێكخراوانەی بواری مین كە مۆڵەتیان لە دەزگای مین هەیە و كاردەكەن لەوبوارە لە هەرێمی كوردستان.
هەواڵەکان
سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین سوپاس و پێزانین ئاراستەی فەرمانگە و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی بواری كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان دەكات
سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین لە پای ئەو هەوڵ و كارە بەردەوامەی فەرمانگە و رێكخراوە نێودەوڵەتیانەی بواری كاروباری مین كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن، سوپاس و پێزانینی دەزگای گشتی كاروباری مینی بەخشی بە كۆمەڵێك رێكخراوی نێودەوڵەتی لە هەرێمی كوردستان.