Skip to the content

هەواڵەکان

دەزگای مین دوو بۆمبى ٢٥٠ کیلۆیی ڕووسی لە کۆیە تەقاندەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتى ٢٢/٤/٢٠٢١ى زایینى، لە درێژەی پاككردنەوە و نەهێشتنی مەترسییەكانی مین و تەقەمەنی لەسەر خاكی كوردستان، دوو بۆمبی ٢٥٠ كیلۆ گرامى فابی ڕووسی تەقێندرانەوە.

سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین سەردانی وەزیری دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات

ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٤/١٣ جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین بە یاوەری شاندێك كە پێكهاتبوو لە نیازی خالید، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری كارگێڕی و دارایی و عوبێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری تەكنیكی و عەلی میران بەڕێوەبەری یاسایی سەردانی فرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد.

بەئامادەبوونی سەرۆکی دەزگا لەپێنجوێن بۆمبێکی ٤٠٠ کگم تەقێندرایەوە

جبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین بە ھاوڕێیەتی محسن شێخ عبدلکریم بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین سەردانی قائیمقامیەتی قەزای پێنجونیان کرد و لە لایەن زانا عبدلرەحمان قائیمقام و بەرپرسانی ئیداری ئەو ناوچەیە پێشوزیکران.

ژمارەیەك كێڵگەی مین لە سنوورەكانی سلێمانی و هەڵەبجە دوای پاككردنەوەیان رادەستی خاوەنەكانیان كرانەوە

ڕۆژی یەكشەممە ٢٠٢١/٤/١١ لەدرێژەی كاروچالاكی دەزگای گشتی كاروباری مین لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین/ سلێمانی (٤) چوار كێڵگەمین دوای پاككردنەوەیان لە مین و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگییە نەتەقیوەكان، رادەستی خاوەنەكانیان كرانەوە.

سەرۆكی دەزگای مین سەردانی پارێزگاری هەولێر دەكات

ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٤/٦ جەبار مستەفا، سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین بە یاوەری نیازی خالید، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری كارگێری و سەردانی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر یان لە بینای پارێزگا كرد.

بە بۆنەی رۆژی جیهانی هۆشیاكردنەوە لە مین و پشتگیریكردنی كاروباری مین ژمارەیەك مین و تەقەمەنی لە پارێزگای دەهۆك لە ناوبران

بە بۆنەی رۆژی جیهانی هۆشیاكردنەوە لە مین و پشتگیریكردنی كاروباری مین ژمارەیەك مین و تەقەمەنی لە گوندی (رەشی وەرێ) سەر بەناحیەی زاوێتە لە پارێزگای دەهۆك دوای هەڵگرتنەوە وپوچەڵكردنەوە لەلایەن تیمەكانی تەقاندنەوە(EOD) سەرجەمی لەناوبران.

دەزگای گشتی كاروباری مین بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی هۆشیاركردنەوە لە مین و پاڵپشتی كاروباری مین، پەیامی هۆشیاری بڵاوكردەوە

ڕۆژی ٢٠٢١/٤/٣ دەزگای گشتی كاروباری مین بە بۆنەی ٤/٤ ڕۆژی جیهانی هۆشیاركردنەوە لە مین و پاڵپشتی كاروباری مین پەیامی هۆشیاری بڵاوكردەوە، كە بە ئامانجی هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان و ئاگاداربوون و نزیك نەكەوتنەوە لە ناوچە مەترسیدارەكان، لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەكانی دەزگای مین لە سنووری پارێزگاكانی كوردستان هەڵواسینی فلێكسی پەیامی هۆشیاركرنەوەی هاوڵاتیان بەرێوەچوو.

سەرۆكی دەزگای مین پێشوازی لە بەڕێوەبەری رێكخراوی (ITF) سلۆڤینی دەكات

ڕۆژی یەكشەممە ٢٠٢١/٣/٢٨ جەبار مستەفا، سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین لە ئۆفیسی سەرەكی دەزگای مین لە شاری هەولێر، پێشوازی لە خاتوو (كاترینە) بەڕێوەبەری رێكخراوی (ITF) سلۆڤینی تایبەت بە كاروباری مین لە عێراق كرد.

سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز دەكات

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردی (2721) گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم گەلی كوردستان بەگشتی و پیشەوەرانی مین و كارمەندانی دەزگای گشتی كاروباری مین بەتایبەت دەكەین، هیواخوازین هەموو ساڵ و هەموو كاتێكتان شادی و خۆشی و سەیران بێت.

دەزگای گشتی کاروباری مین لە دهۆك پۆستەری هۆشیاری لە مەترسیەکانی مین و تەقەمەنی لە شوێنە گەشتیاریەکان هەڵدەواسێت

 ب هەلکفتا بیرەوەریێت ئادارێ و نەوروزێ، رێڤەبەریا گشتی یا کاروبارێن مینا ل دهوکێ تیمێن پەروەردا هشیارکرنێ رابون ب هەوەکا هە لاویستان پوستەرێت ئاگادرکرنێ ژ مەترسیێت مینا ل جهێن گەشت و کوزاری ژبو ئاگادرکرنا هاولاتیا دەمێ سەیرانان.