ئهمڕۆ يهكشهممه ١ى حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی هەولێر، هەزاران مین و تەقەمەنی، کە لە ئەنجامی پرۆسەی پاکسازيی مین لە مانگی ڕابردوو هەڵگیرابوونەوە، لهناوبرد.
هەواڵەکان
زیاتر لە دوو هەزار مین و پاشماوەی تەقەمەنیی جەنگی لەناوبران
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر، لە چالاکییەکدا ٢١٧٥ مین و پاشماوەی تەقەمەنیی جەنگی لەناو برد.
دەزگای گشتیی کاروباری مین پەیامەکانی هۆشیارکردنەوە لە مین و تەقەمەنی بە هاووڵاتییان دهدات
دەزگای گشتیی کاروباری مین، بە مەبەستی خۆپاراستن لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی، پەیامەکانی هۆشیاری بە هاووڵاتییان دەدەن.
لە شارۆچكهى چۆمانى پارێزگهى ههولێر پێنج هەزار مین و پاشماوەی تەقەمەنيی جەنگی لەناوبران
دەزگای گشتيی کاروباری مین بۆ نەهێشتنی مەترسیيەکانی مین و تەقەمەنی، سەرجەم ئەو مین و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگيیە نەتەقیوانەی، لە ئەنجامی پاکسازيی مین هەڵیان دەگرێتەوە، لە پرۆسەیەکی تەقینەوەی سەرکەواتووانەدا لەناویان دەبات.
پرۆسەی لەناوبردنی مین و تەقەمەنی لە سەرانسەری کوردستان بەردەوامی هەیە
ڕۆژى دووشەممە ١٢ى ئایاری ٢٠٢٥، دەزگای گشتيی کاروباری مین لە درێژەی کاروچالاکیيەکانیدا، لە پارێزگه و ئیدارە سەربەخۆکان، ژمارەیەک مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگيی نەتەقیو، دوای پووچەڵکردنەوەیان، سەرجەميان لەناوبردن.
دوو كێڵگهى مين دواى پاككردنهوهيان ڕادهستى خاوهنهكانيان كرانهوه
شايانى باسه دەزگای گشتيی کاروباری مین لە کابینەی نۆیەمدا هەوڵەکانی چڕکردوونهتەوە بۆ نەهێشتنی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی، لەپێناو پاککردنەوەی خاکی هەرێمی کوردستان له مین و تەقەمەنی.
دەزگای گشتيی کاروباری مین دەیان تابلۆی هۆشیارکردنەوە لە ڕێگە سەرەکیيەکان دادەنێت
ئەم تابلۆیانە دانیشتووان و ئەو هاووڵاتیيانەی سەردانی ئەم ناوچانە دەکەن ئاگهدار دەکاتەوە سەبارەت بە هەبوونی مەترسییەکانی مین و تەقەمەنيی لە سنوورەكه.
ژمارەیەک مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی لە سەرانسەری کوردستان لەناوبران
لە بەردەواميی کاری پاکسازيی مین لە کێڵگەمینەکانی هەرێمی کوردستان، بە سەدان مین و پاشماوەی جەنگيی نەتەقیو، کە مەترسی بوون لەسەر گیانی هاووڵاتیيان، لەلایەن تیمەکانی دەزگای مینەوە سەرجەمیان لەناوبران.
دەزگای گشتيى كاروبارى مین لە شارۆچكهى سیدەکان و ناحیەی دیانا دەیان مین و تەقەمەنی لەناوبرد
بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی هەولێر، لە دوو ئەرکی جیادا لە کێڵگەمینەکانی چیای گۆڕەزى ناحیەی دیانا و گوندی (مجێسەر)ى قەزای سیدەکان، لە پرۆسەیەکی سەرکەوتوودا (٨٢) هەشتا و دوو مین و (١٢) پاشماوەی جەنگیيان لەناوبرد و تەقاندیانەوە.
بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی هەولێر ژمارەیەک مین و تەقەمەنی پووچەڵ کردەوە
بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کاروباری مینی هەولێر، ژمارەیەک مین و تەقەمەنی، کە لەسەر ڕێگە و نزیک شوێنە گەشتیارییەکان بوون، پووچەڵ کردەوە.