هەولێر-هەرێمی کوردستان- عێراق ئەمڕۆدووشەممە ڕێکەوتی ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٢ی زاینی دەزگای گشتی کاروباری مین لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی هۆشیارکردنەوە و یارمەتیدانی قوربانیانی مین سەردانی چەند گۆرەپانێکی کۆکردنەوەی ئاسنی لە سنووری پارێزگای هەولێر لەسەر رێگای هەولێر/ مەخمور کرد
هەواڵەکان
بەدەیان مین و تەقەمەنی لە قەزای پێنجوێن تەقێندرانەوە
بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/سلێمانی هەڵسا بە لەناوبردن و تەقاندنەوەی زیاتر لە (٧٦) مین و تەقەمەنی جەنگی لە کێڵگە مینی شێخ کوژراو لە گوندی کانی مانگای سەربە قەزای پێنجوێن کە لە ئەنجامی کاری بەردەوامی پاکسازی لەلایەن تیمەکانی مینلابەری هەڵگیرابوونەوە
لە سنووری قەزای کۆیە دەیان مینی دژە کەسی لە ناوبردران
بە ئامادەبونی نیازی خالد سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین بە وەکالەت لە گوندی سوسێ لە سنوری قەزای کۆیە دەیان مینی دژە کەسی لە چالاکیەکدا دوای دۆزینەوەیان لەناوبردران
لە قەزای چۆمان سەدان پارچە تەقەمەنیی جەنگی و مین لەناوبران
لە چالاکییەکدا لە چیای بەردەبووک لە سنووری قەزای چۆمان بە سەدان مین و پارچە تەقەمەنی جەنگی بەسەرکەوتوویی لەناوبران.
کێڵگەیەکی مین لە قەزای چۆمان پاکدەکرێتەوە
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٥ی ئابی ٢٠٢٢، عەلی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کاروباری مینی هەولێر، سەردانی کێڵگە مینێکی لەسەر ڕێگای سەرەکی هامڵتۆن لە سنوری قەزای چۆمان کرد.
لە قەزای کۆیە دەیان مینی دژە کەسی لەناوبردران
هەولێر- هەرێمی کوردستان- عێراق بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر، لە کێلگە مینی (رەبیەی سابیر) لە گوندی سوسێ لە ناحیەی شۆرش سەر بە قەزای کۆیە زیاتر لە (۳٠) مینی دژە کەسی لە جۆری VAR40 و V69دوایی دۆزینەوەیان پوچەلکرانەوەو لە ناوبردران
سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین پێشوازی لە وەزیری ژینگەی حکوومەتی عێراق کرد
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٢، جەبار مستەفا سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین پێشوازی لە د.جاسم عبدالعزیز حەمادی وەکیل وەزیری تەندرووستی و ژینگەی عێراق و شاندی یاوەری کرد.
چوار کێڵگەی بە مینڕێژکراو پاک دەکرێنەوە
دەزگای گشتی کاروباری مین لە سنووری پارێزگای هەولێر بەتایبەت لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، (۵) تیمی مینلابەری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێری دەستنیشان کرد بۆ کارکردن و دەستکردن بە کاری پاکسازی لە (٤) زەوی بە مین داچێندراو.
لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون دا ژمارەیەکی زۆر تەقەمەنی جەنگی دۆزرانەوە
بەهۆی هاتنە خوارەوەی مین بۆ سەر ڕێگەیەک دیواربەند بۆ کێڵگە مینێک دروست دەکرێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی دەزگای گشتی کاروباری مین لە پێناو سەلامەتی هاونیشتمانیان دیوار بەندێک بۆ کێڵگە مینێک کە دەکەوێتە سەر شەقامێک کە ڕێگەی نێوان قەزای ماوەت و قەزای پشدەر پێکەوە دەبەستێتەوە دروست کرا.