ئەمڕۆ دووشهممه ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کەمال محهمهد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان (بهوهكالهت)، بە جیا پێشوازی لە هەر یەک لە ئاتیلا تۆس، کونسولی گشتیی هەنگاریا و ڕافائێل مۆڤسێسیان، کۆنسولی گشتیی ئەرمینیا لە هەولێر کرد.
هەواڵەکان

لە واشنتن وەزیری سامانە سروشتییەکان دوو ڕێکەوتننامەی واژۆ کرد
وەزیری سامانە سروشتییەکان، لە واشنتن لەگەڵ کۆمپانیای (HKNHKN Energy) و وێستێرن زاگرۆس (Western Zagros)، دوو ڕێکەوتننامەی گەورەی واژۆ کرد.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بهشدارى لە كۆنفرانسی "ڕاگوزەر بەرەو وزەی پاک و کەمکردنەوەی کاربۆن" كرد
ههرێمى کوردستان هەنگاوی گرنگی ناوە و بەردەواميش دەبێت لە زیادکردنی ڕێژەی بەکارهێنانی وزەی پاک و نوێبووەوە.

وەزیری سامانە سروشتییەکان به وهكالهت لەگەڵ کونسولی گشتيی ئەمەریکا کۆبووەوە
وەزیری سامانە سروشتییەکان (به وهكالهت)، جەختی لەسەر جێبەجێکردنی هەموو پابەندییەکانی وەزارەت کردەوە، لەپێناو گەیشتن بە ڕێکەوتن و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.

حكومەتی هەرێمی كوردستان داوایەكی یاسایيی نێودەوڵەتیی بردەوە
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دۆسیەی ناوبژیوانی دژی کۆمپانیای گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد (GEMBBL) قەرەبووی بەرچاوی تێچووی یاسایی دەکرێت.